>

محمد صالح بامۆکی — 495

43:74 بەڕاستی تاوانباران لەسزای دۆزەخدا بەھەمیشەیی دەمێننەوە

43:75 سزایان لەسەر سووك ناکرێت وە ئەوان لەناو ئەو سزایەدا بێ ئومێدن

43:76 وە ئێمە ھیچ ستەمێکمان لێ نەکردوون بەڵکو ھەر خۆیان ستەمکاربوون

43:77 وە ھاوار دەکەن ئەی مالیك (سەرپەرشتیاری دۆزەخ) با پەروەردگارت بمان مرێنێت (تاڕزگاربین) (ئەویش پاش ماوەیەکی زۆر وەڵامیان دەداتەوە و) دەڵێت: بێگومان ئێوە دەمێننەوە تیایدا

43:78 سوێند بەخوا بەڕاستی (ئاینی) ھەقمان بۆ ھێناون بەڵام زۆربەتان ڕاستیتان پێ ناخۆشە

43:79 بەڵکو ئەوانە بۆ پیلان وفێڵیان (لەپێغەمبەر ﷺ) لێبڕان، بۆیە بەڕاستی ئێمەش (بۆ تۆڵە لێ سەندنیان) لێبڕاین

43:80 ئاخۆ وا دەزانن ئێمە نھێنی وچپەکانیان نابیستین، بەڵێ دەیبیستین فریشتەکانیشمان کەلەلایانن وئامادەی (ئەو پیلان وفێڵانەیان) دەنوسن

43:81 بڵێ ئەگەر پەروەردگار کوڕی ببوایە ئەوە من یەکەمین کەس بووم دەمپەرست

43:82 پاك وبێگەردی بۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وپەروەردگاری عەرش لەو (قسە ناڕێکانە)ی کە ئەوان بۆ خوای ھەڵدەبەستن

43:83 جا لێیان گەرێ با سەرگەرمی پڕوپوچی بن وگاڵتە بکەن ھەتا دەگەن بەڕۆژی خۆیان کە بەڵێـنیان پێـدراوە

43:84 وە ئەو (خوایە) زاتێکە پەرستراوە لە ئاسماندا وە پەرستراوە لە زەویدا وە تەنھا ئەویش کار دروست وزانایە

43:85 وە پاك وبەفەڕو گەورەیە ئەو خوایەی کە خاوەنی ئاسمانەکان وزەویە وە ھەرچی لەنێوانیاندایە وە زانینی (ھاتنی) ڕۆژی دوایی تەنھا لای ئەوە وە ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە

43:86 وە ئەوانەی بێجگە لە خوا دەپەرسترێن (وھاواریان لێ دەکرێت) ناتوانن تکا بکەن مەگەر کەسانێك شایەتییان بەھەق دابێت وە ھەقیان زانیوە وئاگاداری بوون

43:87 وە ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ دروستی کردوون؟ بێگومان دەڵێن خوا دەی چۆن ئەوان لەھەق وڕاستی لادەدن

43:88 وە ( پێغەمبەر ﷺ شکاتی کردو) ووتی ئەی پەروەردگار (خوای گەورە فەرمووی: ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش وازیان لێ بھێنە وگوێیان پێ مەدە وپێان بڵێ (سەلام) لەمەو پاش دەزانن (چی یان بەسەردێت)بەڕاستی ئەوانە گەلێکن باوەڕ ناھێنن

43:89 (خوای گەورە فەرمووی: ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش وازیان لێ بھێنە و گوێیان پێ مەدە وپێان بڵێ (سەلام) لەمەو پاش دەزانن (چی یان بەسەردێت)