محمد صالح بامۆکی — 494
43:61 وە بێگومان (دابەزینی عیسا بۆ سەر زەوی) یەکێکە لەنیشانەکانی قیامەت، کەواتە دەربارەی قیامەت ھیچ گومانتان نەبێ ڕاستە وە شوێنی من بکەون ئەمە ڕێگای ڕاستە
43:62 وەباشەیتان ڕێگریتان نەکات لەڕێنمونی خوا، بەڕاستی ئەو (شەیتان) دوژمنێکی ئاشکرای ئێوەیە
43:63 وە کاتێك عیسا بەڵگە ڕوونەکانی ھێنا ووتی (بەنەوەی ئیسرائیل) بێگومان بەپێغەمبەرایەتی ھاتووم بۆ ناوتان بۆ ئەوەی ڕوونی بکەمەوە بۆتان ھەندێ لەوشتانەی جیاوازن تێیدا، دەی لەخوا بترسن وگوێرایەڵیم بکەن
43:64 بەڕاستی خوا پەروەردگاری من وپەروەردگاری ئێوەشە کەواتە ھەر ئەو بپەرستن ھەر ئەمە ڕێگای ڕاستە
43:65 جا کۆمەڵەکان جیاواز بوون لەنێوان خۆیاندا، سزاو لەناوچوون بۆ ئەوانەی ستەمیان کرد، لەسزای سەختی ڕۆژی بەئازار
43:66 ئایا جگە لە ڕۆژی دوایی چاوەڕوانی چی دەکەن کە کتوپڕ بێت بۆیان لەکاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن
43:67 دۆست وخۆشەویستەکان لەو ڕۆژەدا دوژمنی یەکترن جگە لە پارێزکاران ولەخواترسان نەبێت
43:68 (پێیان دەوترێت) ئەی بەندەکانم ئەمڕۆ ھیچ مەترسیەکتان لەسەر نیە خەفەتیش ناخۆن
43:69 ئەوانەی باوەڕیان بەئایەتەکانی ئێمە ھێناوە وھەمیشە گەردنکەچ بوون
43:70 (لەو ڕۆژەدا پێیان دەڵێن) بچنە بەھەشتەوە ئێوە وھاوسەرەکانتان (ڕێز دەگیرێن و) دڵ خۆش دەکرێن
43:71 بەسینی وپەرداخی ئاڵتونی (خواردن وخواردنەوە) دەگێڕن بەسەریاندا وە لەو بەھەشتەدا ھەیە ئەوەی دڵ حەزی لێ بکات وچاو لەززەت لەبینینی ببات وە ئێوە بەھەتا ھەتایی دەمێننەوە تیایدا
43:72 ئەوە ئەو بەھەشتەیە کە بۆ ئێوە ماوەتەوە (پێتان دراوە) بەھۆی ئەو کردەوانەوەی کە دەتانکرد
43:73 بۆ ئێوە ھەیە تێیدا میوەھاتی زۆر کەلێیان دەخۆن