محمد صالح بامۆکی — 493
43:48 وە ھیچ بەڵگەیەکمان نیشان نەداون مەگەر ئەو بەڵگەیە گەورەتربوو لەھاوتاکەی وەتووشی بەڵاو سزامان کردن (چونکە باوەڕیان نەھێنا) بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە (لەبێ باوەڕیی)
43:49 ووتیان (بەموسا) ئەی جادوگەر داوامان بۆ بکە لە پەروەردگارت ئەوەی بەڵێنی پێ داویت (بەدی بھێنێت) ئەوسا بەڕاستی ئێمە باوەڕدەھێنین
43:50 جا کاتی بەڵاو سزاکەمان لەسەریان لابرد کتوپڕ پەیمانەکەیان ھەڵدەوەشاندەوە
43:51 وە فیرعەون جاڕیدا بەناو گەلەکەیدا ووتی ئەی گەلەکەم ئایا پادشایی میصر ھی من نیە؟ وە (ئایا) ئەم ڕووبارانە بەژێر (کۆشکەکانی) مندا ناڕۆن؟ دەی ئایا ئێوە نایبینن؟!
43:52 بەڵکو من باشترم لەو (موسایە) کەلاواز و بێ ڕێزە وە ناتوانێت بەچاکی قسە بکات (زمانی تەواو نیە)
43:53 دە بۆچی بازنی ئاڵتونی پێ نەدراوە؟ (ئەگەر ڕاست دەکات) یان فریشتەی (شایەتیدەری) لەگەڵدا نەھاتووە
43:54 جا بەم قسانە گەلەکەی ھەڵخەڵەتان وئەوانیش گوێرایەڵیان کرد، بێگومان ئەوان ھەمیشە گەلێکی لە سنوور دەرچووبوون
43:55 جا کاتێك ڕقیان ھەڵساندین تۆڵەمان لێسەندن، ئەمجا ھەموویانمان لەدەریادا خنکاند
43:56 و کردمانن بەپەند ونموونە وئامۆژگاری بۆ کەسانی دوای خۆیان
43:57 وە کاتێك عیسای کوڕی مەریەم بەنموونە ھێنرایەوە دەستبەجێ گەلەکەت دەیکەنە ھاوار وقیڕەی خۆشی (وادەزانن قسەی ئەوان بەسەر قسەی پێغەمبەردا ﷺ سەرکەوتووە)
43:58 وە دەڵێن ئایا پەرستراوەکانی ئێمە باشترە یان عیسا ئەوانە نموونەی عیسایان تەنھا بۆ دەمبازی ودەمەدەمێ بۆ دەھێنایتەوە (وانیە کە دەیڵێن) بەڵکو ئەوانە گەلێکی زۆر دەمەقاڵێ کەرن
43:59 عیسا ھیچ نیە جگە لە بەندەیەك کە نیعمەتی خۆمان ڕشتووە بەسەریدا وە کردومانە بەنموونە بۆ نەوەی ئیسرائیل
43:60 ئەگەر بمانویستایە لەجیاتی ئێوە فریشتەمان دادەنا لەزەویدا دەبوونە جێنشینی ئێوە