>

محمد صالح بامۆکی — 484

42:11 (خوا) بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە، بۆی بەدیھێناون ھاوسەران لەخودی خۆتان ھەروەھا لە ئاژەڵیشدا جووتی (دروستکردووە) لەجووت بووندا ژمارەتان زۆر دەکات ھیچ شتێك بەوێنەی خوا نیە (نە لەزات و نە لەسیفات و نە لە کرداریدا) وە ئەوە بیسەرو بینایە

42:12 ھەر بۆ ئەوە (کلیلەکانی) دەسەڵاتداریی ئاسمانەکان وزەوی، ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات و دەیگرێتەوە لە ھەرکەسێك کە بیەوێت بەڕاستی خوا ئاگادارە بەھەموو شتێك

42:13 ئەو ئاینەی بۆ داناوون کە فەرمانی داوە بە نوح و ئەوەش نیگامان کردووە بۆ تۆ و ئەوەش کە فەرمانمان داوە بە ئیبراھیم وموسا وعیسا کە لەسەر ئەو ئاینەبن بەڕێك و ڕاستی و جیاوازی تێدا مەکەن زۆر قورس وگرانە بەلای ھاوبەشدانەرانەوە ئەوەی ئەوانی بۆ بانگ دەکەیت خوا ھەرکەسی بوێت ھەڵی دەبژێرێ بۆ(موسڵمان بوون) لای خۆی وە ڕێنمونی کەسێك دەکات بۆ لای خۆی بگەڕێتەوە

42:14 وە جیاواز نەبوون مەگەر لەپاش ئەوەی کەزانست و زانیاریان بۆ ھات بەھۆی دژایەتی و حەسوودی نێوانیانەوە وە ئەگەر فەرمانێك پێشتر لە پەروەردگارتەوە دەرنەچوایە تا کاتێکی دیاریکراو (دەبێ بژین) ئەوە بڕیار لەنێوانیاندا دەکرا (بەسزادانیان) وە بەڕاستی ئەوانەی لەدوای ئەوان نامەیان پێـدرا لە گومان و دوو دڵیدا بوون لێی

42:15 کەواتە تۆ بۆ ئەوە بانگەوازبکە و ڕاست و ڕاوەستاوبە لەسەر ئاینەکەت بەو جۆرەی فەرمانت پێکراوە وە شوێن ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوە وەبڵێ باوەڕم ھێناوە بەھەرنامەیەك کە خوا ناردویەتیە خوارەوە وە فەرمانم پێـدراوە کە داد پەروەربم لە نێوانتاندا خوا پەروەردگاری ئێمە و ئێوەشە (پاداشتی) کردەوەی خۆمان بۆ خۆمانە و (پاداشتی) کردەوەی ئێوەش بۆ خۆتانە ھیچ بەڵگەیەك نەماوە لە نێوان ئێمە و ئێوەدا (باس نەکرابێت)، خوا (لەڕۆژی دواییدا) کۆمان دەکاتەوە سەرەنجام و گەڕانەوەش ھەر بۆ لای ئەوە