>

محمد صالح بامۆکی — 479

41:21 وە بەپێستەکانیان دەڵێن: بۆچی شایەتیتان دا لەدژمان دەڵێن: ئەو خوایە ئێمەی ھێناوەتە زمان کە ھەموو شتێکی ھێناوەتە زمان (وقسەکردن) ھەر ئەویش یەکەمجار ئێوەی دروستکردوە وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنرێنەوە

41:22 وە ئێوە خۆتان نەدەشاردەوە (نەدەپاراست لەگوناە) لەشایەتیدانی گوێ و چاوو پێستی لەشتان لەدژتان بەڵکو وا گومانتان دەبرد کەخوا نازانێ بەزۆرێك لەو کارانەی کە دەیکەن

41:23 ئا ئەوە گومانتان بوو کە دەتان برد بەپەروەردگارتان ئێوەی ھەڵدێرا (لەناوی بردن) وچوونە ڕیزی زیانباران و خەسارۆمەندانەوە

41:24 ئەمجا ئەگەر ئارام بگرن ئەوانە ئاگر شوێنی مانەوەیانە وە ئەگەر داوای لێبوردن و ڕازی بوونی خوا بکەن ئەوە خوا ھەرگیز ڕازی نابێت (خۆش نابێ لێیان)

41:25 وە چەند دۆست (و ھاودەم)مان لەدونیا بۆ دانان کە خراپەکردنی دونیاو (بێ بڕوایی) ڕۆژی دوایی بۆ ڕازاندنەوە وە بەڵێنی (سزادانیان) بەسەردا درا لە(ڕیزی) ئەو گەلانەی ڕابوردن پێش ئەمان لەجنۆکە و ئادەمی بەڕاستی زەرەرۆمەند بوون

41:26 وە بێ باوەڕان (بەیەکتریان) دەووت گوێ مەگرن بۆ ئەم قورئانە وە قسەی پڕوپوچی تێکەڵ بکەن بەڵکو سەرکەون (بەسەریدا)

41:27 دەی سوێند بەخوا بێگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پێیان دەچێژین سزایەکی سەخت وە تۆڵەیان لێ دەسەنین (بەتۆڵەی) خراپترینی تاوانێك کەدەیان کرد

41:28 ئەوەی (باسکرا) سزای دوژمنانی خوایە کەئاگری دۆزەخە ماڵی ھەمیشەی ئەوان لەو ئاگرەدایە ئەو سزایە (دەدرێن) چونکە دانیان نەدەنا بەنیشانەکانی ئێمەدا

41:29 وە ئەوانەی بێ باوەڕن دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەو دوانەمان نیشان بدەن کە گومڕایان کردین لە جنۆکە وئادەمی تا بیانخەینە ژێر پێمان تا لە ژێری ژێرەوەی دۆزەخ بن