محمد صالح بامۆکی — 468
40:8 ئەی پەروەردگارمان بیشیان خەرە بەھەشتانێکی ھەمیشەیی کە بەڵێنت پێ دابوون ئەو کەسانەش چاکەکار بوون لەباوو باپیران و ھاوسەران و ڕۆڵەکانیان (نەوەکانیان) بەڕاستی ھەر تۆ زاڵ و کار دروستی
40:9 وە بیانپارێزە لە (تۆڵەی) تاوانەکان چونکە ھەر کەسێك لە (تۆڵەی) خراپە و تاوان بپارێزیت لەو ڕۆژەدا ئەوە بێگومان ڕەحمت پێ کردووە وە ھەر ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە
40:10 بەڕاستی کەسانێك بێ باوەڕ بوون (لەپاشەڕۆژدا) بانگ دەکرێن کەبەڕاستی توڕەیی و خەشمی خوا (لەدونیادا) گەورەتر بوو لەڕق و توڕەیتان لەخۆتان (لەقیامەتدا) کاتێك بانگ دەکران بۆ باوەڕ ھێنان بەڵام باوەڕتان نەدەھێنا
40:11 دەڵێن ئەی پەروەردگارمان تۆ دوو جارت مراندووتین وە دوو جاریش ژیانت بەبەردا کردووین جا دانمان نا بەتاوانەکانماندا دەی ئایا ڕێگایەك ھەیە بۆ دەرباز بوون
40:12 ئەم سزایەتان لەبەر ئەوەیە کە بەڕاستی ھەرکاتێك خوا بەتاك و تەنھایی بپەرسترایە ئێوە بێ باوەڕ دەبوون وە ئەگەر ھاوبەشی بۆ دابنرایە باوەڕتان دەھێنا (بەو ھاوبەش دانانە) بڕیاردان ھەر بۆ خوای بڵند و بەرزو گەورەیە
40:13 ئەو زاتێکە نیشانەکانی خۆیتان نیشان دەدات وە لەئاسمانەوە ڕزق و ڕۆزیتان بۆ دەنێرێتە خوارەوە کەس بیرناکاتەوە (پەند وەرناگرێت) مەگەر کەسێك ڕوو لەخوا بێت
40:14 کەواتە لەخوا بپارێنەوەو بەپاکیی ودڵسۆزی و بۆی گەردن کەچ بن ھەر چەندە بێ باوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت
40:15 (خوا) پلەو پایە زۆر بەرزی خاوەن عەرشی مەزنە بەفەرمانی خۆی وەحی دەنێرێت بۆ ھەر کەس لەبەندەکان کەبیەوێت تا(خەڵك) بترسێنێت لە ڕۆژی بەیەکتر گەیشتن
40:16 ڕۆژێك کە ھەموو (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرو) ئاشکرا دەبن ھیچ شتێکیان لە خوا پەنھان نابێت (خوا دەفەرمووێت) ئەمڕۆ پادشایەتی و دەسەڵات بۆ کێیە (وەڵام نادرێتەوە) (خۆی وەڵام دەداتەوە و دەفەرمووێت) ھەر بۆ خوای تاك و تەنھایە کە بەسەر ھەمووشتدا زاڵە