محمد صالح بامۆکی — 467
39:75 وە فریشتەکان دەبینیت چوار دەوری عەرشیان داوە تەسبیحات دەکەن بەستایشی پەروەردگاریان وە لەنێوانیاندا بەھەق دادوەری کرا وە (لەکۆتایدا) دەووترێت ھەموو سوپاس ھەر بۆ خوایە کەپەروەردگاری جیھانیانە
40:1 بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوەو خوا بەواتای ئەم پیتانە زاناترە، سەرنجی سەرەتای سورەتی(البقرة) بدە دەربارەی واتاکەیان
40:2 ئەم قورئانە ھێنراوەتە خوارەوە لەلایەن خوای باڵادەست و داناوە
40:3 لێبوردەی تاوان و وەرگری تۆبەی (گوناھباران وتۆبەکارانە) (ئەو خودایە) تۆڵەی سەخت وبەتینە وە خاوەن فەزڵ و بەھرە و چاکەیە بێجگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە گەڕانەوەی ھەمووان ھەر بۆلای ئەوە
40:4 دەمە قاڵێ وکێشمەکێش ناکات لەنیشانەکانی خوادا بێباوەڕان نەبێت کەوا بوو فریوت نەدات ھاتوچۆ و گەڕانیان بەووڵاتدا (بۆ بازرگانی وسامان دەس خستن)
40:5 پێش ئەوان گەلی نوح باوەڕیان نەھێنا (بەنوح) وە دەستەو تاقمەکانی دوای ئەوانیش (باوەڕیان نەھێنا) و ھەموو گەلێك وویستوویەتی (نیازی کردووە) کە پێغەمبەرەکەیان بکوژن (یان بیگرن وئازاری بدەن) وە دەمەقاڵێیان (لەگەڵ) دەکرد بەناڕەوا بۆ ئەوەی ڕاستی پێ لابەرن و نەیھێڵن ئیتر (قار وتووڕەیی) من گرتنی جا چۆن بوو تۆڵەسەندنی من لەوان
40:6 وە ئابەو جۆرە بڕیاری پەروەردگارت بەدیھات لەسەر ئەوانەی بێ باوەڕ بوون کەبێگومان ئەوان دۆزەخین
40:7 ئەو فریشتانەی ھەڵگری عەرشن و ئەوانەش بەدەوریدان بەستایشی پەروەردگاریان تەسبیحات دەکەن وە باوەڕیان بەو ھەیە وە داوای لێبوردن دەکەن بۆ ئەوانەی ئیماندارن (دەڵێن): ئەی پەروەردگارمان میھرەبانی وزانیاریت ھەموو شتێکی گرتۆتەوە دەی خۆش ببە لەوانەی تۆبەیان کردووە و شوێنی ڕێگای تۆ کەوتوون وە بیانپارێزە لەسزای دۆزەخ