محمد صالح بامۆکی — 464
39:48 وە بۆشیان دەرکەوت چی خراپەیان کردووە وە دەوری گرتن ئەو سزای ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد
39:49 ئەمجا کاتێك ئادەمی زیانێکی لێکەوت وتووشی ناڕەحەتی بوو ھاوارمان بۆ دەھێنێت لەپاشان ھەر کاتێک نیعمەتێکمان پێـدا دەڵێ: بەڕاستی ئەم نیعمەتەم پێدراوە بەھۆی لێزانی وزانستی خۆمەوە (وانیە) بەڵکو ئەوە تاقیکردنەوەیە بەڵام زۆربەیان نازانن
39:50 بێگومان ئەم قسەیە کەسانی پێش ئەمانیش کردیان بەڵام ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن ئەوەی ئەوان کردیان
39:51 ئەمجا دوو چاریان بوو (تۆڵەی) ئەو خراپانەی کردبوویان ئەو کەسانەیان ستەمیان کرد (بێباوەڕانی مەککە) لەمەو پاش دووچاری (تۆڵەی) کردەوە خراپەکانیان دەبن وە ئەمانە (لەدەستی خوا) دەرباز نابن
39:52 ئایا نەیانزانیوە کەبێگومان خوا ڕۆزی فراوان دەکات ودەیشیگرێتەوە لەھەر کەسێك کە بیەوێت بێگومان لەوەدا بەڵگە ونیشانەی زۆر ھەن بۆ ئەو کەسانەی باوەڕ دەھێنن
39:53 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کەخۆتان زۆر گوناھبار کردووە نائومێد مەبن لەمیھرەبانی و بەزەیی خوا چونکە بێگومان خوا لەھەموو گوناھەکان خۆش دەبێت بەڕاستی ھەر ئەوە لێ بوردە و بەبەزەیی
39:54 (بەو مەرجەی کە) بگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگارتان وە گەردنکەچی ئەو بن بەر لەوەی سزاتان بۆ بێت پاشان یارمەتی نادرێن (لەلایەن ھیچ کەسێکەوە)
39:55 وە شوێن چاکترین شتێك بکەون کە نێردراوەتە خوارەوە بۆتان لە پەروەردگارتانەوە بەر لەوەی لەناکاودا سزاتان بۆ بێت کە ئێوە ھەر ھەستی پێ نەکەن
39:56 نەکا ئەوسا کەسێك بڵێت ئەی مەخابن لەسەر ئەوەی کەمتەرخەمیم کرد لەکارکردن بەوەی خوا فەرمانی پێکردبوو وەبەڕاستی من لەو گاڵتە چیانە بووم (کە گاڵتەیان بە ئاینەکەی دەکرد)