محمد صالح بامۆکی — 456
38:43 وە ژن و مناڵەکانی و ئەوەندەی تریشمان لەگەڵیاندا بە (ئەیوب) بەخشی بەڕەحم ومیھرەبانی لە لایەن خۆمانەوە (بۆ ئەیوب) وە بۆ پەند و ئامۆژگاری بۆ خاوەنانی ژیری و بیرو ھۆش
38:44 (پێمان ووت) چەپکێ شووڵ (داری زۆر باریك) بە دەستەوە بگرە و پێی بدە (لەخێزانت یەکجار) و سوێندەکەت مەشکێنە (کە لە خێزانت خوارد بوو سەد داری لێ بدەی) بەڕاستی ئێمە ئەو (ئەیوب)مان بەخۆگری بینی چ بەندەیەکی چاك بوو بەڕاستی ئەو زۆر گوێڕایەڵ و ڕوو لە خوا بوو
38:45 وە باسی بەندەکانی ئێمە بکە ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوب کە خاوەنی ھێزو توانا و بینایی بوون
38:46 بەڕاستی لەبەر ئەوەی ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیردابوو ئێمە (بە بەندەی تایبەتی خۆمان) ھەڵمان بژاردن
38:47 وە بەڕاستی ئەوانە (ھەر سیانیان) لای ئێمە لەبەند ھەڵبژێردراوە چاکەکانن
38:48 وە باسی (بەندەکانی ئێمە) ئیسماعیل و ئەلیەسەع و ذولکیفل بکە کەھەموویان لە چاکەکارانن
38:49 ئەم (باسی پێغەمبەرانە) باس و ناوبانگی چاکیانە لە دونیادا و بێگومان پارێزکاران سەرئەنجامێکی چاکیان ھەیە
38:50 (کە بریتیە لە) بەھەشتانی جێگای مانەوەی ھەمیشەیی، کەدەرگاکانی کراوەتەوە بۆیان
38:51 لەوێدا (لەسەر کورسی ڕازاوە) پاڵیان داوەتەوە تێیدا داوای میوەھاتی زۆر و جۆرەھا خواردنەوە دەکەن
38:52 و حۆریانی ھاوتەمەنیان لایە (خێزانیانن) کەچاویان بڕیوەتە مێردەکانیان
38:53 ئەمە ئەو (نازو نیعمەتانە)یە کە بەڵێنتان پێـدرا بوو بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)
38:54 بەڕاستی ئەمە ڕزق و ڕۆزی ئێمەیە ھەرگیز تەواو بوونی بۆ نیە
38:55 ئا ئەمە (پاداشتی پارێزکارانە) و بێگومان سەرکەشانیش خراپترین پاشە ڕۆژیان ھەیە
38:56 دۆزەخە کەدەچنە ناویەوە، ئای چ جێگایەکی بەدو خراپە
38:57 ئەمە و ئاوی لەکوڵ و کێم وزووخاوە، دەبا بیچەژن
38:58 وە چەند جۆری تر سزایان ھەیە لەو شێوە
38:59 (بە گومڕاکەرەکان دەوترێت) ئەمە کۆمەڵێکە لەگەڵ ئێوەدا دێنە دۆزەخ (گومڕاکەرەکانیش دەڵێن) بەخێر نەیەن بێگومان ئەوانە دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ
38:60 ئەوان (بە گومڕاکەرەکان) دەڵێن بەڵکو ئێوە بەخێر نەیەن ئێوە (لەدونیا گومـڕاتان کردین)و ئەم سزاتان پێش ھێنا بۆمان ئای چ جێگاو مەنزڵێکی خراپە
38:61 دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ھەر کەس (ھۆی) پێش ھێنانی ئەم سزایە بوو بۆ ئێمە ئەوە سزای ئەو کەسە لەدۆزەخدا چەند قات بکەرەوە