محمد صالح بامۆکی — 452
37:154 چیتانە چۆن بڕیاری وا دەدەن
37:155 دەی ئایا بیر ناکەنەوە؟
37:156 یان بەڵگەیەکی ڕوونتان (لەم بارەیەوە) ھەیە
37:157 دەی کتێبەکەتان (بەڵگەکەتان) بھێنن ئەگەر ڕاست دەکەن
37:158 وە ئەو (بێ باوەڕانە) لە نێوان خواو جنۆکەدا خزمایەتیان بڕیارداوە سوێند بەخوا بێگومان جنۆکەکان دەیانزانی کە بەڕاستی ئەوان ئامادە دەکرێن (لەڕۆژی دواییدا)
37:159 پاك و بێگەردە خوا لەوەی ئەو (بێ باوەڕانە) دەیڵێن
37:160 (ھەموویان سزا دەدرێن) بێجگە بەندە خاوێن کراوەکانی خوا
37:161 ئەمجا بەڕاستی ئێوە و ئەو (بتانە)یش کە دەیپەرستن
37:162 ئێوە ناتوانن لەبەرانبەری خوادا گومڕاکەری (کەس) بن
37:163 بێجگە ئەو کەسەی (خوا دەزانێت) دەچێتە دۆزەخەوە
37:164 (فریشتەکان دەڵێن) ھیچ کام لەئێمە نیە مەگەر پلەو شوێنێکی دیاریکراوی خۆی ھەیە
37:165 وە بەڕاستی ئێمە ھەموومان بەڕیز وەستاوین (بۆ عیبادەت و بەجێھێنانی فەرمانی خوا)
37:166 وە بێگومان ئێمەین ھەمیشە تەسبیحات وزیکر ویادی ئەو دەکەین
37:167 بێگومان ھەر چەندە بت پەرستان دەیانووت
37:168 بەڕاستی ئەگەر کتێبێ (ی ئاسمانی وەك کتێبی) پێشینانمان ھەبوایە
37:169 بەڕاستی ئێمە لە بەندە پاك و خاوێنەکانی خوا دەبووین
37:170 ئەمجا (کە کتێبیان بۆ ھات) باوەڕیان پێ نەھێنا، جابەزوویی دەزانن (سەر ئەنجامی بێ بڕواییەکەیان چۆن دەبێت)
37:171 سوێند بەخوا بێگومان پێشتر بڕیارمان داوە بۆ بەندە نێردراوەکانمان
37:172 کە بێگومان ھەر ئەوان سەر دەخرێن
37:173 دیاریشە ھەر سەربازانی ئێمە سەردەکەوون
37:174 تۆش وازیان لێ بھێنە تا ئەو ماوەی(دیاریکراوە بۆ لەناوبردنیان)
37:175 وە بیان بینە (سەرنجامیان چۆن دەبێت) لەمەولا ئەوانیش دەبینن (چییان بەسەر دێت)
37:176 جا ئایا بەپەلە داوای سزای ئێمە دەکەن
37:177 ھەر کاتێك سزای ئێمە ھاتە خوارەوە بۆ ناو ماڵەکانیان ئەوسا ترسێنراوان چ ڕۆژێکی خراپ و تەنگیان دەبێت
37:178 وە وازیان لێ بھێنە ھەتائەو ماوەی (دیاریکراوە بۆیان)
37:179 وە ببینە ئەمجا لەمەولا ئەوانیش دەبینن
37:180 پەروەردگارت پاك و بێگەردە، پەروەردگاری باڵا دەست لەوەی بێ باوەڕان دەیڵێن (دەربارەی)
37:181 سڵاو و درودیش بۆ گشت پێغەمبەران
37:182 سوپاس و ستایشیش بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیان