محمد صالح بامۆکی — 450
37:103 ئەمجا کاتێك ھەر دووکیان ملکەچ بوون (بۆ فەرمانی خوا) و ئیبراھیم ئیسماعیلی بەڕوودا خستەسەر زەوی
37:104 ئێمەش بانگمان کرد ئەی ئیبراھیم
37:105 بێگومان خەوەکەت بەجێھێنا بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
37:106 بێگومان ئەمە تاقیکردنەوەی ئاشکرابوو
37:107 وە بەرانێکی گەورەمان کردە قوربانی ئەو (ئیسماعیل)
37:108 وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە)
37:109 دروود و سەلام لەسەر ئیبراھیم
37:110 ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
37:111 بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو
37:112 مژدەی ئیسحاقمان پێدا (کە دەبێتە) پێغەمبەرێك لەچاکەکاران
37:113 جا فەڕ و بەرەکەتمان ڕشت بەسەر ئیبراھیم و ئیسحاقدا و لە نەوەی ھەردووکیـان کارچاك و ستەمکار لەدەروونی خۆی بەئاشکرا ھەبوو
37:114 سوێند بەخوا بێگومان منەتمان نا بەسەر موساو ھاروندا
37:115 ھەردووکیان و گەلەکەیانمان لە تەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد
37:116 وە یارمەتیمان دان، بۆیە ھەر ئەوان سەرکەوتن (بەسەر فیرعەون و کۆمەڵەکەیدا)
37:117 وە کتێبی ڕوونکەرەوەمان دا بەھەردووکیان (بەموسا و ھارون)
37:118 وە ڕێنمونی ھەردووکیانمان کرد بۆ رێگای ڕاست
37:119 وە ناوبانگی چاکی ھەردووکیانمان لە ناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە
37:120 سەلام لەسەر موسا و ھارون بێت
37:121 بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
37:122 بێگومان ھەردووکیان لەبەندە ئیماندارەکانی ئێمەن
37:123 بەڕاستی ئیلیاس (پێغەمبەرێك بوو) لەپێغەمبەران
37:124 کاتێك بەگەلەکەی ووت ئەوە لەخوا ناترسن (خۆتان ناپارێزن)
37:125 ئایا (بتی) بەعل دەپەرستن و واز دەھێنن لە (پەرستنی) چاکترینی دروستکەر و بەدیھێنەران(کە خوای گەورەیە)
37:126 کەخوای پەروەردگاری ئێوە و باوو باپیرە پێشینەکانتانە