محمد صالح بامۆکی — 442
36:28 وە لە دوای ئەو نەمان ناردە خوارەوە بۆ سەر گەلەکەی ھیچ لەشکرێك لەئاسمانەوە و ئێمە دابەزێنەر نەبووین
36:29 (ھۆی تیاچوونیان) تەنیا شریخەیەکی بەھێز بوو جا کتوپڕ ئەوانە ھەموو جوڵەیان نەما و مردن
36:30 ئای پەشیمانی وداخی سەخت بۆ ئەو بەندانەی (کەبێ باوەڕن) ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە تەنیا گاڵتەیان پێ دەکرد (و ھیچ تر)
36:31 ئایا نەیان زانیوە لە پێش ئەواندا چەند گەلی (تاوانبار) مان لە ناو بردووە کەبێگومان ناگەڕێنەوە بۆ لای ئەمان
36:32 ھەر ھەموو (لە ناوبراوان) کۆ دەکرێنەوە لای ئێمە (و لەقیامەتدا) ئامادە دەکرێن
36:33 وە نیشانە و بەڵگەیەك بۆ ئەوان، ئەم زەویە مردووەیە کە زیندوومان کردەوە و دانەوێڵەمان لێ دەرھێنا (لێ ڕواند) کە لێی دەخۆن
36:34 وە لەو (زەویە)دا چەند باخ لەخورما و ترێمان بەدی ھێنا و چەند کانیاومان تیادا ھەڵقوڵاندوە
36:35 بۆ ئەوەی لەبەروبوومەکانی بخۆن کەدەستی ئەوان بەرھەمی نەھێناوە دەی ئایا سوپاسی خوا ناکەن
36:36 پاك وبێگەردە زاتێك کە ھەموو جووتەکانی (نێر و مێی) دروستکردووە لەوەی کە زەوی دەیڕوێنێت و لە(ئادەمی) خۆیان و لەو شتانەش کە نایزانن
36:37 شەویش بەڵگەو نیشانەیە بۆ ئەوان کە ئێمە ڕۆژی لێ دەردەھێنین ئەمجا لەناکاودا تاریکی ھەموویان دەگرێتەوە
36:38 خۆریش بەرە و بنکەی خۆی (لەگەڕاندایە و) دەڕوا ئەوە بڕیاردراوی (خوای) زاڵ و باڵادەست و زانایە
36:39 وەبۆ مانگیش چەند قۆناغێکمان داناوە (دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی) ھەتا وەکو پەلی دار خورمای کۆنی (وشك بووی) لێ دێت
36:40 خۆر بۆی نیە (ناتوانێت) بگات بەمانگ و شەویش ناتوانێت پێشکەوێت لەرۆژ و ھەر یەکەیان (خۆرو مانگ) لە خولگەیەکدا مەلە دەکەن و دەسوڕێنەوە