>

محمد صالح بامۆکی — 434

34:49 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ (ئاینی) ڕاست ھات و بەتاڵ (نەما) و دروست نابێتەو دووبارە ناگەڕێتەوە

34:50 بڵێ ئەگەر من گومڕابم ئەوە زیانەکەی تەنھا بۆ خۆمە وە ئەگەر ڕێنمونبم ئەوە بەھۆی ئەو(قورئانە) وەیە کەپەروەردگارم بۆی ناردووم بەڕاستی خوا بیسەرو نزیکە

34:51 (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەگەر دەبینیت کاتێك (بێ باوەڕان) زۆر دەترسن ئەمجا بەھیچ جۆرێک ڕزگار بوونیان نیە وە لەشوێنێکی نزیك (دۆزەخەوە) دەبرێن بۆ ناوی

34:52 لەو کاتەدا دەڵێن باوەڕمان ھێنا بەو (قورئانە) چۆن (باوەڕیان) دەست دەکەوێ لەشوێنێکی دوورەوە

34:53 کەبەڕاستی ئەوان لەدونیادا بێ باوەڕ بوون پێی وە بە نەزانی قسەیان لەپەنھانیەکان دەکرد لەشوێنێکی دورەوە (کەدونیایە)

34:54 بەر بەست دەخرێتە نێوان ئەوان و ئەوەی ئارەزووی دەکەن (کەبڕوا ھێنان و تەوبە کردنە) ھەر وەکو بەھاوشێوەکانیان کرا لەپێش ئەماندا بەڕاستی ئەوان لەگومانێکی دوو دڵ کەردان

35:1 ھەموو ستایش بۆ خوایە کەبەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە فریشتەکانی کردووە بەنێراوانێک خاوەنی (چەند جۆرە) باڵن : دووان و سیان و چوار (خوا) ھەرچی بیەوێت لەدروستکردندا زیادی دەکات بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

35:2 خوا ھەر ڕەحمەت وچاکەیەک بۆ خەڵك بەرەڵا بکات و بیکاتەوە ئیتر شتێک نیە ڕێگری لێ بکات وبیگرێتەوە وەخوا ھەر بەھرەیەک بگرێتەوە ئیتر لەپاش گرتنەوەی خوا بەرەڵاکەر و نێرەری بۆ نیە وە خوا زاڵ و باڵادەست و کار دروستە

35:3 ئەی خەڵکینە بیربکەوە لەفەزڵی خوا بەسەرتانەوە ئایا بێجگە لەخوا دروستکەرێکی تر ھەیە کەڕۆزیتان بدات لەئاسمان و زەویدا ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەخوا دەی چۆن وا ڕوو وەردەگێڕن (لەیەکخواپەرستی)