>

محمد صالح بامۆکی — 432

34:32 ئەوانەی خۆیان بەگەورە دادەنا دەڵێن بەوانەی ژێردەستە و لاواز کرابوون ئایا ئێمە ڕێگریمان کردن لەڕێنمونی دوای ئەوە بۆتان ھات (نەخێر وانیە) بەڵکو خۆتان تاوانبار بوون

34:33 ژێر دەستەو چەوساوەکان دەڵێن بەوانەی خۆ بەزل زان بوون (نەخێر وانیە) بەڵکو پیلانی (ئێوە) بەشەو و بەڕۆژ (چەواشەی کردین) کاتێك فەرمانتان پێ دەداین کە بێ بڕوا بین بەخوا وە وێنە وھاوبەشانی بۆ دابنێین ھەموویان پەشیمانی دەشارنەوە کاتێك کەسزای دۆزەخ دەبینن وە زنجیرو تەوقمان کردە گەردنی بێ باوەڕان ئایا تۆڵەیان لێ ئەسەنرێت جگە لەسزای ئەوەی دەیانکرد

34:34 وە لەھیچ شارێکدا پێغەمبەری ترسێنەرمان نەناردووە مەگەر خاوەن نازو نیعمەتەکانی (دەوڵەمەندەکانی) ووتوویانە بەڕاستی ئێمە باوەڕمان نیە بەو (ئاینە)ی ئێوەی پێ نێردراون

34:35 وە ووتیان ئێمە سامان و منداڵمان زۆرترە (لەئێوە) وە ئێمە قەت سزا نادرێین

34:36 بڵێ بەڕاستی پەروەردگارم ڕۆزی فراوان دەکات ودەیگرێتەوە بۆ ھەر کەسێك بیەوێ بەڵام زۆر بەی خەڵك نازانن

34:37 وە سامان و منداڵتان شتێك نین لای ئێمە پلەو پایەتان نزیك بکەنەوە مەگەر ئەوەی باوەڕی ھێنابێت و کردەوەی چاکی کردبێت بۆ ئەوانە پاداشتی دوو بەرامبەر ھەیە بەھۆی ئەو چاکانەی کەکردویانە ئەوان لەکۆشکە بەرزەکانی (بەھەشتدا) لە ئارامی وئاسایشدان

34:38 وە ئەوانەی ھەوڵی پوچەڵ کردنەوەی نیشانەکانی ئێمە دەدەن دەستە پاچەن و ھیچیان پێ ناکرێت ئەوانە لەسزای دۆزەخدا ئامادە کراو دەبن

34:39 بڵێ بێگومان پەروەردگارم ڕۆزی ھەرکام لەبەندەکانی بیەوێت فراوان یان کەمی دەکات بۆی وە ئێوە ھەر شتێکك ببەخشن (لەپێناو خوادا) ئەوە خوا جێگەی پڕدەکاتەوە وە ئەو (خوا) چاکترینی ڕۆزیدەرانە