محمد صالح بامۆکی — 428
34:1 ھەموو سوپاس وستایش بۆ خوایە کە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە تەنیا ھی ئەوە وە لەو دواڕۆژیشدا ستایش ھەر بۆ ئەوە وە ئەو( خوا) دروست کاری ووردبینە
34:2 خوا دەزانێ چی دەچێ بە ناو زەویدا و چی لێ دەردەچێ و چی دێتە خوارەوە لە ئاسمان و چی بۆ سەر دەکەوێ وەخوا میھرەبانی لێبوەردەیە
34:3 بێ باوەڕان وتیان: ڕۆژی دواییمان بەسەردا نایەت (ئەی موحەممەد(ێلی اللە علیە وسلم)) بڵێ (وانیە) سوێند بە پەروەردگارم ئەو (قیامەتە) تان بۆ دێ (خوا) زانای ھەموو پەنھانەکانە لەخوا گوم نابێ قورسایی گەردیلەیەک لە ئاسمانەکان و زەویدا وە بچوکتر و گەورەتر لەوە نییە ئیللا لە کتێبێکی ئاشکراو ڕووندایە
34:4 بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوەی چاکیان کردووە بداتەوە بۆ ئەوانە هەیە لێبوردنی (پەروەدگار) و پاداشت و ڕۆزییەکی چاك
34:5 وە کەسانێك کەھەوڵ دەدەن باوەڕ بە نیشانەکانی ئێمە نەکرێ، دەستە پاچەن وهیچیان پێ ناكرێت، بۆ ئەوانەیە سزای زۆر خراپ و سەخت
34:6 ئەوانە زانیاریان پێ دراوە دەزانن ئەوەی لە پەروەردگارتەوە بۆت ھاتووە تەنھا ئەوە ڕاستە و ڕێنموونی (خەڵك) دەکات بۆ ڕێگای خوای زاڵی ستایش کراو
34:7 وە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیان وت ئایا پیاوێکتان نیشان بدەین کە ھەواڵتان پێ دەدات کاتێك (مردن و) بەتەواوی ڕزین و پارە پارە بوون، بەڕاستی ئێوە سەر لەنوێ دروست دەکرێنەوە