>

محمد صالح بامۆکی — 427

33:63 (ئەی موحەممەد ﷺ) خەڵك پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی (بەرپابوونی) ڕۆژی دوایی بڵێ زانینی (بەرپابوونی) ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوایە تۆ چوزانیت لەوانەیە ڕۆژی دوایی نزیك بێت (بەڵام خەڵك نازانن)

33:64 بەڕاستی خوا نەفرەتی لە بێ باوەڕان کردووە و ئاگری ھەڵگیرساوی بۆ ئامادە کردوون

33:65 بەھەمیشەیی تێیدا دەمێنەوە ھیچ پشتیوان و یاریدەدەرێکیان نیە

33:66 ڕۆژێك کەدەم وچاویان لەئاگری دۆزەخدا ئەم دیوو ئەو دیو دەکرێت دەڵێن: خۆزگە وکاشکای گوێرایەڵی خواو گوێرایەڵی پێغەمبەرمان بکردایە

33:67 وە دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە بەگوێی سەران و گەورەکانمان کرد ئیتر لەڕێگای ڕاست گومڕایان کردین

33:68 ئەی پەروەردگارمان دوو بەرابەر سزایان بدە و بەر نەفرەتی گەورەی خۆتیان بخەیت

33:69 ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە وەك ئەو کەسانە مەبن کە موسایان ئازاردا (تۆمەتیان بۆ کرد) جا خوا موسای پاك کردەوە لەوەی دەیانووت (موسا) لای خوا ڕێزو پلە وپایەی ھەبوو

33:70 ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە لەخوا بترسن و پارێزکار بن وقسەی ڕاست و دروست بکەن

33:71 کردەوەکانتان چاك دەکات ولەتاوانەکانتان خۆش دەبێت و ھەر کەس گوێرایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێناوە

33:72 بێگومان ئێمە سپاردەمان نیشانی ئاسمانەکان و زەوی و چیاکان دا (ھەڵگرتنی ئەمانەتی دینداریمان پێشنیار کرد بۆیان) بەڵام ھیچیان ڕازی نەبوون کەھەڵیگرن و ترسان لەو (ئەمانەتە) کەچی ئادەمی ئەو(سپاردەی) ھەڵگرت بەڕاستی ئەو (ئادەمی) زۆر ستەمکار و نەزانە

33:73 بۆ ئەوەی خوا سزای پیاوان و ئافرەتانی دوو ڕوو بدات وە (سزای) پیاوان و ئافرەتانی ھاوەڵـدانەریش( بدات) وە لە پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار تەوبە وەرگرێت وەخوا لێبوردەی میھرەبانە