محمد صالح بامۆکی — 426
33:55 (ھاوسەرانی پێغەمبەر ﷺ) ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە (ئەگەر بێ حیجاب بن) لای باوکیان وکوڕانیان وبراکانیان وبرازاکانیان وخوشکەزاکانیان ولای ئافرەتانی ھاودینیان ولای غولام وکەنیزەکەکانی خۆیان وە لەخوا بترسن بەڕاستی خوا چاودێر و ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا
33:56 بەڕاستی خوا وفریشتەکانی سەڵاوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر ﷺ ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە ئێوەش سەڵاوات و سەلامی زۆری لەسەر بدەن
33:57 بەڕاستی کەسانێك کەئازاری خواو پێغەمبەرەکەی دەدەن خوا نەفرەتی لێکردوون لەدونیا و لەدواڕۆژدا وە سزای ڕیسواکەری بۆ ئامادەکردون
33:58 وە کەسانێك کەئازاری پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار ئەدەن بێ ئەوەی ھیچ تاوانێکیان کردبێت ئەوە بەڕاستی ئەوانە بوھتان و تاوانێکی ئاشکرایان گرتۆتە ئەستۆ
33:59 ئەی پێغەمبەر (ﷺ) بڵێ بە ھاوسەرانت وبەکچانت و بە ئافرەتانی بڕواداران با عابا وباڵاپۆشەکانیان بدەن بەسەر خۆیاندا (خۆیان و جوانیانی پێ داپۆشن) ئەوە نزیکترە بناسرێن (بەداوێن پاک) تا بەھۆیەوە ئازار نەدرێن وە خوا لێبووردە و میھرەبانە
33:60 بەڕاستی ئەگەر کۆتایی نەھێنن دووڕووان وە کەسانێك لەدڵیاندا نەخۆشی ھەیە و پڕوپاگەندەچیەکان کە لەمەدینەن ئێمە تۆ ھان دەدەین (بەجەنگ کردن) لەدژیان پاشان ماوەیەکی کەم نەبێت (لەمەدینەدا) دراوسێت نابن (دەردەکرێن)
33:61 (ئەوانە) نەفرەت لێکراون لەھەر کوێیەك بەر دەستت کەوتن بەدیل دەگیرێن و بەکوشتن دەکوژرێن
33:62 خوا (ئەوەی کردووە) بەسوننەت و باوی (خۆی) لەناو کەسانێك کەپێشتر بوون ھەرگیز باوو سوننەتی خوا گۆڕانی بۆ نیە