محمد صالح بامۆکی — 416
32:12 ئەگەر دەبینی کاتێك (لەقیامەتدا) تاوانباران لەحوزوری پەروەردگاریاندا (لەخەجاڵەتیدا) سەریان داخستووە (دەڵێن) ئەی پەروەردگاری ئێمە (ئەوەی بەڵێنت پێ دابووین) دیمان و بیستمان دەی بمانگێڕەرەوە (بۆ دونیا ھەتا) کردەوەی چاك بکەین بەڕاستی ئێمە دڵنیاین (لەقیامەت)
32:13 ئەگەر بمانویستایە ڕێنمونیمان بەھەموو کەسێك دەدا بەڵام بەڵێنی من چەسپاو و جێگیر بووە کە بێگومان دۆزەخ پڕدەکەم لەجنۆکە و ئادەمی بەتێکڕا
32:14 کەواتە (سزای دۆزەخ) بچەژن، چونکە گەیشتن بەم ڕۆژەتان لەبیرکرد بوو بەڕاستی ئێمەش ئێوەمان لەبیرخۆمان بردەوە و سزای بەردەوام بچێژن بەھۆی ئەوەی دەتانکرد (لەدونیادا)
32:15 تەنھا کەسانێك باوەڕ بەئایەتەکانی ئێمە دەھێنن ھەر کاتێك بەو (ئایەتانە) ئامۆژگاری بکرێن ئەکەون بە ڕوودا بەسوژدە بردنەوە و بەپاکی ستایشی پەروەردگاریان دەکەن و خۆیان بەگەورە دانانێن
32:16 تەنیشتیان دوور ئەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لەخەو ھەڵدەسن بۆ شەو نوێژ کردن) ھاوار و نزا لەپەروەردگاریان دەکەن بەترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان داوون دەبەخشن
32:17 ئەمجا ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردویانە
32:18 دەی ئایا کەسێك ئیماندار بووبێت وەك کەسێکە دەرچووبێت لە ئیمان (وفاسق بووبێت) ھەرگیز چونیەك نین
32:19 جا ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە ئەوە بەھەشتانێکی پڕ ڕێزو خۆشیان بۆ ھەیە بەھۆی ئەو کردەوانەوەی کەدەیانکرد
32:20 وە ئەوانەی کە فاسق بوون ئەوە جێگایان ئاگرە ھەر کاتێك بیانەوێت لە دۆزەخ دەرچن دووبارە دەیانگێڕنەوە ناو دۆزەخ و پێیان دەوترێت بچەژن سزای ئەو ئاگرەی کە ئێوە باوەڕتان پێ نەدەکرد