محمد صالح بامۆکی — 406
30:16 بەڵام ئەوانەی بێباوەڕ بوون و دانیان نەدەنا بەنیشانەکانی ئێمە و گەیشتن بەڕۆژی دوایی ئا ئەوانە لە سزای(دۆزەخدا)ئامادە دەکرێن
30:17 ئەمجا پاك و بێگەردی خوا بڵێن کاتێ ئێوارەتان لێدێت، وە کاتێ بەیانیتان لێ دەبێتەوە
30:18 وە سوپاس ھەر بۆ خوایە لە ئاسمانەکان و زەویدا وە(پاکی و بێگەردی خوا بڵێن) لەشەودا و کاتێك نیوەڕۆتان لێدێت
30:19 (خوا) زیندوو لەمردوو دەردەھێنێت و مردوو لەزیندوو دەردەھێنێت وە زەوی زیندوو دەکاتەوە لەپاش مردن و وشك بوونی وە ھەر بەوجۆرە ئێوەش دەردەھێنرێن (لە گۆڕەکانتان)
30:20 لە نیشانەکانی ئەو (خوایە) کە ئێوەی لە خاك دروستکردووە لە پاش (ماوەیەك) کتوپڕ ئێوە ئادەمین و بڵاوبوونەتەوە لە زەویدا
30:21 وە لەنیشانەکانی ئەوە (نیشانەکانی خوایە) کە بۆی دروست کردوون لە(ڕەگەزی) خۆتان ھاوسەرانێک بۆ ئەوەی ئارام بگرن لە لایاندا وە خۆشەویستی و بەزەیی خستۆتە نێوانتان بەڕاستی لەوەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کەسانێك کەبیردەکەنەوە
30:22 وە لە نیشانەکانی (دەسەڵاتی) ئەوە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی وجیاوازی زمان و ڕەگەز و ڕەنگتانە بەڕاستی لەوەدا (باسکرا) بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ زانایان
30:23 وە لە نیشانەکانی ئەوە، خەوتنتان بە شەو و ڕۆژدا و ھەوڵدانتان (لە ڕۆژدا) بۆ بەھرە وەرگرتن لە بەخششی (ڕۆزی) خوا بەڕاستی لەوەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کۆمەڵێك ببیستن
30:24 لە نیشانەکانی (خوایە) کەھەورە بروسکەتان نیشان دەدات بۆ ترسان و ئومێـد بوون (ترسان لە ھەورە بروسکە و ئومێد بوون بە بارانبارین) لەئاسمانەوە باران دەبارێنێت کە زەوی دوای مردنی بە ھۆی ئەو بارانەوە دەبوژێنێتەوە بەڕاستی لەوەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆئەوانەی ژیریان بەکار دەھێنن