محمد صالح بامۆکی — 401
29:39 ھەروەھا قارون و فیرعەون و ھامانیشمان (لەناو برد) سوێند بەخوا بەڕاستی موسا ھات بۆ ناویان بەچەند موعجیزەیەکەوە بەڵام ئەوان خۆیان بەگەورە زانی لەزەویدا نەشیانتوانی لەدەستمان دەرچن
29:40 ئەوسا ئێمە ھەریەك لەوانمان بەتاوانی خۆی سزادا (لەناومان بردن) جا ھەندێکیان بایەکی بەھێزمان ناردە سەریان بەوردە بەردەوە وە ھەندێکی تریان پیاھەڵشاخانێک و دەنگێکی گەورە لەناوی بردن وە ھەندێکیشیانمان بەناخی زەویدا بردە خوارەوەوە ھەندێکی ترمان لەوان لەدەریادا نوقم کرد خوا ستەمی لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد
29:41 وێنەی کەسانێك کەبێجگە لەخوا پەرستراوانێك بۆ خۆیان دادەنێن وەکو جاڵجاڵۆکە وایە کەماڵێکی (بۆ خۆی) ڕەخساندووە کە بەڕاستی لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆکەیە ئەگەر بزانن
29:42 بێگومان خوا دەزانێت ئەوان لەجیاتی خوا چی دەپەرستن و ھاوار ی لێدەکەن و ھەر ئەو (خوایە) زاڵ و بەدەسەڵات و کار دروستە
29:43 ئەو وێنە و نموونانە بۆ خەڵکی دەھێنینەوە تەنھا زانایان لەوانە تێدەگەن
29:44 خوا ئاسمانەکان و زەوی بەھەق و ڕاستی دروستکردووە بەڕاستی لەوەدا بەڵگە ھەیە بۆ بڕواداران
29:45 بیخوێنەرەوە ئەو قورئانەی کەوەحی کراوە بۆت وە نوێژ بکەبێگومان نوێژ ڕێگری (نوێژگەر) دەکات لەکاری ناشیرین و ناپەسەند (لەخراپە) وە زیکر و یادی خوا گەورەترە (لەھەموو شتێك) خواش دەزانێت بەھەر کارێك کە ئێوە دەیکەن