محمد صالح بامۆکی — 400
29:31 وە کاتێك نێراوەکانی ئێمە مژدەی (بەخشینی ئیسماعیل)یان دا بەئیبراھیم ووتیان بێگومان ئێمە لەناوبەری دانیشتوانی ئەم شارەین (سەدوم) بەڕاستی دانیشتوانەکەی ستەمکار بوون
29:32 (ئیبراھیم) ووتی بێگومان لوط لەو (شارە) دایە ووتیان ئێمە چاک دەزانین کێی لێیە سوێند بەخوا ئێمە (لوط) و ئەندامانی خێزانەکەی رزگار دەکەین جگە ژنەکەی کە لەجێماوان (تیاچووان) دەبێت
29:33 کاتێ نێراوەکانمان ھاتن بۆ لای لوط پێیان تێکچوو وزۆر دڵ تەنگ وناڕەحەت بوو ووتیان مەترسە خەم مەخۆ (چونکە) بێگومان ئێمە تۆ وخێزانەکەت ڕزگار دەکەین جگەلە ژنەکەت نەبێت کەئەو لەجێماوان (تیاچووان) دەبێت
29:34 بەڕاستی ئێمە دەیبارێنین بەسەر دانیشتوانی ئەم شارەدا سزایەك لەئاسمانەوە لەبەر ئەوەی لەسنوورو فەرمانی (خوا) دەرچوون
29:35 سوێند بەخوا بێگومان لەو شارە (وێران کراوەدا) نیشانە وپەندێکی دیارمان بەجێھێشت بۆ گەل وکۆمەڵێك کەژیربن
29:36 وە بۆ خەڵکی مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان (نارد) ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن و بەھیواو ئومێدی ڕۆژی دوایی بن وەخراپەکاری ڕۆچوو مەبن لەزەویدا
29:37 بەڵام ئەوان باوەڕیان پێ نەھێنا ئەوسا بوومەلەرزە بەتینەکە گرتنی (لێی دان) بەھۆی ئەوەوە لە خانووەکانی خۆیاندا ئەژنۆیان دا دابوو وە مردن
29:38 وە گەلی عاد و سەمودیشمان (لەناو برد) بەڕاستی (ئەو لە ناوبردنە) ڕوون بووەتەوە بۆتان لەشوێنەوارە (وێرانە)کانیانەوە شەیتان کردەوە خراپەکانیانی بۆ ڕازاندبوونەوە لەڕێگا وڕێبازی ڕاست ودروست وێڵی کردن، لەکـاتێکدا ئـەوان خـاوەنی ژیری وبیروھۆش بوون