>

محمد صالح بامۆکی — 390

28:36 ئەمجا کاتێك کەموسا موعجیزە ڕوونەکانی ئێمەی بۆ ھێنان ئەوان ووتیان ئەمە (تۆ ھێناوتە موسا) تەنھا جادویەکی دەست ھەڵبەستە ئێمە ئەمەمان نەبیستووە لەباوو باپیرە پێشوەکانمان

28:37 موسا ووتی پەروەردگارم زاناترە بەو کەسەی کەڕێنمونی لای ئەوەوە ھێناوە وە (زاناترە) بەو کەسەی سەرنجام ودوا ڕۆژی چاکی دەبێت بەڕاستی ئەو (خوا) ستەمکاران ڕزگار ناکات

28:38 فیرعەون ووتی: ئەی کاربەدەست ودەسەڵاتداران وا نازانم جگە لەخۆم ھیچ پەرستراوێکی ترتان ھەبێت جا (بۆ زیاتر دڵنیابوون) ئەی ھامان کوورەی ئاگر تاوبدە و خشتی سورەوە کراوی لێ دروست بکە بۆم ئەمجا (لەوخشتە) کۆشکێکی بەرزم بۆ دروست بکە (بەگاڵتەوە ووتی) بەڵکو سەیری خواکەی موسا بکەم و بیبینم وبەڕاستی وا دەزانم ئەو (موسا) لەدرۆزنانە

28:39 ئەو (فیرعەون) و لەشکرو سەربازەکانی خۆیان بەزل زانی لەووڵات و زەوی (میصر) دا بەناڕەوا وە گومانیان وابوو کەزیندوو ناکرێنەوەو ناگەڕێنرێنەوە بۆلای ئێمە

28:40 جا تۆڵەمان لەئەو (فیرعەون) و لەشکرو سەربازەکانی کردەوە و فڕێماندانە ناو دەریای سوورە وە ئەمجا سەرنج بدە (ئەی موحەممەد ﷺ) سەرئەنجامی ستەمکاران چۆن بوو

28:41 ئەوانمان کردە پێشە وایانێک کە (خەڵك) بانگ دەکەن بۆ ئاگری دۆزەخ وە لەڕۆژی دواییشدا یارمەتی نادرێن

28:42 لەم دونیایەشدا نەفرەتمان نارد بەدوایاندا وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ئەوانە لەبێزراو و دورخراوەکانن

28:43 سوێند بەخوا بێگومان تەوراتمان بەخشی بە موسا لەپاش ئەوەی خەڵکی سەردەمە پێشوەکانمان لەناوبرد تا بەرچاو ڕوونی و ڕێنمونی و ڕەحمەت بێت بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە بیربکەنەوەو ئامۆژگاری وەرگرن