محمد صالح بامۆکی — 388
28:22 لەکاتێکدا بەرەو شاری مەدیەن دەڕۆشت ووتی ئومێد دەکەم پەروەردگارم ڕێنمونیم بکات بۆ ڕێگای ڕاست و ھەق
28:23 وکاتێك گەیشتە سەر ئاوەکەی مەدیەن بینی لەسەر ئەو ئاوە کۆمەڵێك لەخەڵکی (ئاژەڵ و ماڵات) ئاو دەدەن وە لەنزیك ئەو (خەڵكانەوە) دوو ئافرەتی بینی ڕێگری دەکەن لەئاژەڵەکەیان (لەوەی بێتە سەر ئاوەکە) (موسا) ووتی ئێوە مەبەستان چیە؟ (ناھێڵن ئاژەڵەکەتان ئاو بخوات) ووتیان ئێمە (ئاژەڵەکەمان) ئاو نادەین ھەتا شوانەکان (وئاژەڵەکانیان لەسەر ئاوەکە) نەگەڕێنەوە وە باوکمان پیرێکی گەورەو بەتەمەنە
28:24 ئەمجا (موسا) مەڕەکانی بۆ ئاودان لەپاشان (موسا) چوو بۆ ژێر سێبەرێك جا ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ھەژارم (پێویستم ھەیە) بەھەر خێرو ڕۆزیەك بۆم بنێریت
28:25 ئەمجا یەکێك لەدوو کچەکە ھات بۆ لای موسا بەشەرمەوە دەڕۆشت لەڕێگادا ووتی بەڕاستی باوکم (شوعەیب) بانگت دەکات بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوەت بداتەوە کەمەڕەکانت بۆ ئێمە ئاودا (موساش لەگەڵی ڕۆشت) ئەمجا کاتێك موسا ھات بۆ لای (باوکی کچەکە)و بەسەرھاتەکەی بۆ گێڕایەوە (شوعەیب علیە السلام) ووتی مەترسە ڕزگارت بووە لەو گەلە ستەمکارە
28:26 یەکێك لەو دوو (کچە بەباوکی) ووت ئەی باوە گیان بەکرێی بگرە (بۆ شوانی) چونکە بەڕاستی چاکترین کەسە کە بەکرێی بگری بەھێز و ئەمینە (دەس و داوێن پاکە)
28:27 (شوعەیب) ووتی بەڕاستی من دەمەوێ کە یەکێك لەم دوو کچەم لەتۆ مارەکەم بەو مەرجەی ھەشت ساڵ ڕەنجبەریم بۆ بکەیت ئەمجا ئەگەر دەساڵت تەواو کرد ئەوە لە(پیاوەتی) خۆتەوەیە و من نامەوێ قورسی بکەم لەسەرت ئەگەر خوا بیەوێت بێگومان دەمبینی لەپیاو چاکان دەبم
28:28 (موسا) ووتی ئەوەی ووتت پێم (بڕیار بێت) لەنێوان من و تۆدا ھەرکام لەو دوو ماوە (ھەشت یان دە ساڵە) م تەواو کرد نابێ ستەمم لێ بکرێت وە خوا لەسەر ئەوەی کەدەیڵێین شایەت و چاودێرە