محمد صالح بامۆکی — 383
27:64 ئایا زاتێك کە لەسەرەتاوە بونەوەر بەدی دەھێنێت پاشان (دوای مردنی) جارێکی تر دروستی دەکاتەوە وە زاتێك کە لەئاسمان و زەویەوە ڕزق و ڕۆزیتان دەدات ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا (نەخێر نیە) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
27:65 بڵێ کەسانێك کە لە ئاسمانەکان و زەویدان غەیب نازانن بێجگە لەخوا (تەنھا ئەو دەیزانێت) و ئەوان ھەست ناکەن چ کاتێک زیندوو دەکرێنەوە
27:66 بەڵکو زانیاری ئەوان دەربـارەی ڕۆژی دوایی کورتـە وبڕ ناکات (زانیاریەکی وایان نیە) بەڵکو لەبارەی (ڕۆژی دوای) یەوە ئەوان لەگومان و دوودڵیدان بەڵکو ئەوان لەو بارەیەوە کوێرن
27:67 ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیانووت ئایا کاتێك ئێمەو باوو باپیرانمان بووین بەخاك ئایا ئێمە دەر دەرھێنرێین (لە گۆڕەکانمان و زیندوو دەبینەوە)
27:68 سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمەو باوو باپیرانمان لەمەو پێش بەڵێنی ئەم (زیندوو کردنەوە)مان پێدرا بوو ئەم (ھەڕەشەی موحەممەد ﷺ لێمان دەکات) تەنھا درۆ و دەلەسەی گەلە پێشووەکانە (کەنوسراوەتەوە)
27:69 (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان) بڵێ بڕۆن بگەڕێن بەزەوی و وڵاتاندا ئەمجا سەرنج بدەن بزانن سەرئەنجامی تاوانباران چۆن بووە (چییان بەسەر ھاتووە)
27:70 خەفەت مەخۆ بۆ ئەوانە (کەبڕوا ناھێنن) و سینگ و دڵت تەنگ نەبێت لەو پیلان و خراپانەی دەیکەن (دژ بەتۆ)
27:71 دەڵێن کەی دەبێت ئەو بەڵێن و ھەڕەشەیە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
27:72 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ لەوانەیە زۆر لێتانەوە نزیک بووبێتەوە ھەندێک لەو سزایەی بەپەلە داوای ھاتنی دەکەن
27:73 وەبەڕاستی پەروەردگارت خاوەن فەزڵ و چاکەیە بەسەرخەڵکەوە بەڵام زۆر بەیان سوپاسی(پەروەردگار) ناکەن
27:74 وە بەڕاستی پەوەردگارت ئاگادارەو دەزانێت بەو (دوژمنایەتی و کینەی) لە دەرونیاندا دەیشارنەوە وبەوەش دەری دەبڕن (نایشارنەوە)
27:75 وە ھیچ شتێکی نادیار نیە لەئاسمان و زەویدا مەگەر لەکتێبی ڕوون (لوح المحفوظ) دایە
27:76 بەڕاستی ئەم قورئانە دەیگێرێتەوە بۆ نەوەی ئیسرائیل زۆربەی ئەو مەسەلانەی کە ئەوان تێیدا جیاوازن