>

محمد صالح بامۆکی — 381

27:45 سوێند بەخوا ناردمان بۆ گەلی سەمود صاڵح پێغەمبەری برایان (علیە السلام) (پێی ووتن) کەخوا ببپەرستن کەچی ئەوان بوونە دوو کۆمەڵی دژ بەیەك

27:46 ووتی ئەی گەلەکەم بۆچی پەلە دەکەن (بەھاتنی) سزا و تۆڵە پێش (ھاتنی) ڕەحمەت و چاکە بۆچی (ناگەڕێنەوە) داوای لێخۆشبوون ناکەن لەخوا تا ڕەحمتان پێ بکرێت

27:47 ووتیان ئێمە تووشی شومی و نەگبەتی بووین بەھۆی تۆو ئەوانەی لەگەڵ تۆدان (باوەڕداران) (صاڵح) ووتی ھۆی ئەو نەگبەتیەی ئێوە لەلای خوایە (کەبێ باوەڕیتانە) نەخێر بەڵکو ئێوە گەلێکن تاقی دەکرێنەوە

27:48 لەو شارەی (صاڵح)دا نۆ کەس ھەبوون لەزەویدا خراپەکاریان دەکرد بەھیچ جۆر چاکەیان نەدەکرد

27:49 ووتیان (بەیەکتری) سوێند بخۆن بەخوا کەبەشەودا ھێرش دەکەینە سەر ماڵ و خێزانی (صاڵح و ھەموویان لەناو دەبەین) لەپاشان دەڵێین بەکەسوکاری (صاڵح) ئێمە ئاگامان لەکوشتن و تیاچوونی خێزانی ئەو نیەوبێگومان ڕاستیش دەکەین

27:50 ئەوان پیلانی نەخشەیان داڕشت بەپیلاندانێکی خراپ (بۆ کوشتنی صاڵح) ئێمەش (لەبەرامبەر پیلانی ئەواندا) پیلانمان گێڕا (بۆ لەناو بردنیان) بە پیلانگێڕانێکی بەھێز لەکاتێکدا ئەوان ھەستیان نەدەکرد

27:51 ئەمجا سەرنج بدە سەر ئەنجامی پیلانی ئەوان چی لێھات چۆن ئێمە ئەوان و گەلەکەیانمان ھەموو پێکەوە لەناو برد

27:52 ئەمجا ئەوە (جێ) خانووەکانیانە چۆڵ و خاڵی یە لەبەر ئەوەی ستەمیان کرد بەڕاستی لەو بەسەرھاتەدا پەندو ئامۆژگاری وبەڵگە ھەیە بۆ کۆمەڵێک کە دەزانن (چیمان بەسەر ئەوانە ھێناوە)

27:53 وە ئەو کەسانەمان ڕزگار کرد کەبڕوایان ھێنابوو و لەخوا دەترسان

27:54 وە باسی لوط بکە کاتێك ووتی بەگەلەکەی ئایا ئێوە ئەو کارە زۆر خراپ و ناشیرینە دەکەن کەئێوە دەبینن و دەزانن (چەند پیس وناشیرینە)

27:55 چۆن!! ئایا بەڕاستی ئێوە دەچنە لای پیاوان لەجیاتی ئافرەتان بۆ بەجێھێنانی ئارەزووەکانتان؟ دیارە ئێوە گەل وکۆمەڵێکی نەفام و نەزانن