>

محمد صالح بامۆکی — 379

27:23 بەڕاستی من بینیم ئافرەتێك پادشای ئەوانە (بەناوی بەڵقیس) کەھەموو شتێکی (پادشایەتی) پێدراوە و تەختێکی (پادشایەتی) زۆر گەورەی ھەیە

27:24 خۆی و گەلەکەیم بینی لەجیاتی خوا سوژدە بۆ ڕۆژ دەبەن و شەیتان کردەوە (خراپە) کانیانی بۆ ڕازاندبوونەوە بەو ھۆیەوە ڕێگری کردون لەڕێگەی ڕاست بۆیە ئەوان ڕێگای ڕاست نادۆزنەوە

27:25 بۆ ئەوەی سوژدە نەبەن بۆ ئەو خوایەی کەئەوەی شاراوە بێت لەئاسمانەکان و زەویدا دەری دەخات (دەریدەھێنێت) ئەوەش دەی شارنەوەو ئەوەی دەری دەخەن دەیزانێت

27:26 خوایەکە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو پەروەردگاری عەرشی ھەرە گەورەیە

27:27 (سولەیمان بەپەپووەکەی) ووت ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین (سەیر دەکەین) (تا بزانین) ڕاست دەکەیت (لەو ھەواڵەدا) یا لە درۆزنانیت

27:28 ئەم نامەیەی منیان بۆ بەرە و فڕێیدە بۆیان پاشان دوور کەوەرەوە لێیان ئەمجا سەرنج بدە چ وەڵامێك دەگەڕێننەوە

27:29 (بەڵقیس) ووتی ئەی پیاو ماقوڵ و سەرۆکەکان بەڕاستی من نامەیەکی گرنگم بۆ ھاوێژراوە

27:30 کەبێگومان لە سولەیمانەوە (ھاتووە) بەڕاستی ئەو (نامە دەست پێدەکات): بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان

27:31 خۆتان بەگەورە مەزانن بەسەرمداو بەموسڵمانی (گەردن کەچی) وەرن بۆ لام

27:32 بەڵقیس وتی ئەی سەرۆك و ئەشرافەکان دەربارەی ئەم کارەم ڕای خۆتانم پێ بڵێن چونکە من ھیچ بڕیارێك نادەم ھەتا ئێوە ئامادە نەبن و ڕاوێژتان پێ نەکەم

27:33 ووتیان: ئێمە خاوەنی ھێزین (لە چەك و سەرباز) وە (لەجەنگدا) خاوەنی ئازایەتیەکی زۆرین وە فەرمان وبڕیاریش بەدەستی تۆیە کەواتە سەرنج بدە (بیربکەرەوە) چ فەرمانێک دەدەیت

27:34 ووتی بەڕاستی پادشایان ھەر کاتێك (بەزۆر) چوونە شارێکەوە خراپ و وێرانی دەکەن وە دەسەڵاتدارەکانی ئەو (شارە) ڕیسواو سەرشۆڕ دەکەن وە (کاتێ زاڵ بوون) ھەر بەو جۆرە دەکەن

27:35 جا من دیارییەکی بەنرخ و گەورەیان بۆ دەنێرم ئەمجا چاوەڕوان دەکەم کەنێردراوەکان بەچیەوە دەگەڕێنەوە