محمد صالح بامۆکی — 378
27:14 ئەو موعجیزانەیان دان پێدا نەدەنا وئینکاریان دەکرد کەچی لەدڵی خۆیان دا بەڕاستیان دەزانیلەبەر ستەمکاری و خۆ بە زل زانینیان (ئینکاریان دەکرد) ئەمجا سەرنج بدە سەر ئەنجامی خراپەکاران چۆن بوو
27:15 سوێند بە خوا زانستمان بە داود و سولەیمان بەخشی ھەردووکیان ووتیان: ھەموو سوپاس و سەنایە بۆ ئەو خوایەی کە ڕێزی داوین بەسەر زۆر لە بەندە باوەڕدارەکانیدا
27:16 وە سولەیمان بووە میراتگری داود (لە پێغەمبەرێتی و پاشایەتی و زانیاریدا) (سولەیمان) ووتی ئەی خەڵکینە فێری زمانی باڵندەکان کراوین وە لە ھەموو شتێکمان پێدراوە بەڕاستی ئەمە (بە من دراوە) فەزڵ و چاکەیەکی ئاشکرایە
27:17 وە کۆ کرایەوە بۆ سولەیمان ھەموو سەربازەکانی لە جنۆکەو ئادەمی و باڵندەکان ئەمجا ئەوان (لە پێش و دواکەوتن) بەرگیری دەکران (و بەڕیز دەڕۆشتن)
27:18 ھەتا کاتێك گەشتنە سەر شیوی مێروولە (شوێنێک بوو مێروولەی زۆر بوو) مێروولەیەك ووتی: ئەی مێروولەکان بڕۆنە ناو ماڵەکانی خۆتان ( ناوکونەکانتان) با سولەیمان و لەشکرەکەی نەتان پلیشێنن(لە ژێر پێیاندا) لە کاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن
27:19 ئەمجا (سولەیمان بەسەر سوڕمانەوە) زەردەخەنەی کرد لەقسەی ئەو مێروولە یە و ووتی ئەی پەروەردگارم وام ڕابھێنە کە سوپاسی ئەو چاکە و نیعمەتەتانەت بکەم کە ڕشتووتە بەسەر من و دایک باوکمدا وە (ڕام بھێنە) کە کار و کردەوەی چاکە بکەم کە تۆ پێی ڕازی بێت وە بە بەزەیی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانت
27:20 جا (سولەیمان) چاوی بە باڵندەکان دا گێڕا ووتی ئەوە چی یە بۆ پەپوو سلێمانە نابینم یاخود لە ئامادەنەبوانە؟ (خۆی دزیوەتەوە)
27:21 سوێند بە خوا سزایەکی بەتینی دەدەم یا سەری دەبڕم یا بەڵگەیەکی ڕوونم بۆ دەھێنێت (لەسەر ئامادە نەبوونی)
27:22 ئەمجا (پەپوو) ماوەیەکی کورت مایەوە جا (ھاتەوە و بەسولەیمانی) ووت ئاگادار بووم لە شتێك کە تۆ ئاگادار نیت لێی لە(ووڵاتی) سەبەئەوە ھەواڵێکی ڕاستەقینەم بۆ ھێناوی