>

محمد صالح بامۆکی — 376

26:207 سوودیان پێ ناگەیەنێت ئەو ھەموو خۆشی و ڕابواردنەی بەوان درابوو

26:208 ھیچ شارو گوندێکمان لەناو نەبردووە دڵنیابە ترسێنەرانێکی ھەبووە

26:209 بۆ ئەوەی بیربکەنەوە، وە ئێمە ستەمکار نەبووین (لەسزادانیاندا)

26:210 شەیتانەکان ئەو (قورئانە)یان نەھێناوەتە خوارەوە

26:211 نەشیاوی ئەوەن و نەدەشتوانن

26:212 بەڕاستی شەیتانەکان لەگوێگرتنی(ھەواڵی ئاسمان) ڕێگری کراون

26:213 کەواتە ھیچ پەرستراوێکی تر نەپەرستی لەگەڵ خوادا ئەگینا لەسزا دراوان دەبیت

26:214 خزم و کەسە زۆر نزیکەکانت بترسێنە

26:215 و باڵی بەزەیی و نەرم و نیانیت ڕاخە بۆ ئەو باوەڕدارانەی کەشوێنت کەوتوون

26:216 ئەمجا ئەگەر سەرپێچیان کردیت ئەوسا پێیان بڵێ: بەڕاستی من بەریم لەوەی ئێوە دەیکەن

26:217 وە پشت بەو خوایە ببەستە کەزاڵ و بە بەزەییە

26:218 ئەو (خوایە) کە دەتبینێت کاتێ بەتەنیا نوێژ دەکەی

26:219 وە (دەبینێ) نوێژ کردنت لەناو نوێژگەراندا (کەپێش نوێژیان بۆ دەکەیت)

26:220 بەڕاستی تەنھا ئەوە بیسەر و ئاگادار

26:221 ھەواڵتان بدەمێ کە شەیتانەکان دادەبەزنە سەرکێ؟

26:222 دادەبەزنە سەر ھەموو (کەسێکی) زۆر درۆزنی زۆر تاوانبار

26:223 باش گوێ دەگرن (بۆ شەیتانەکان) وە زۆربەیان درۆزنن (لەو ھەواڵانەدا دەیدەن بەخەڵکی)

26:224 (پێغەمبەر ﷺ شاعیر نیە) (چونکە) شاعیرەکان تەنھا گومڕاکان شوێنیان دەکەون

26:225 ئایا نابینیت کەئەوانە بەھەموو دۆڵ و شیوێکدا بەسەر لێشێواوی دەڕۆن (شیعر دەڵێن)

26:226 وە بەڕاستی ئەوانە شتێك دەڵێن کەخۆیان نایکەن

26:227 جگە لەوانەیان بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە وە یادو زیکری خوایان زۆر کردووە وە تۆڵەیان سەندووە لەپاش ئەوە ستەمیان لێکراوە وە ئەوانەی ستەمیان کردووە لەمەودوا دەزانن کەچۆن گەڕانەوەیەك دەگەڕێنەوە(بۆ لای خوا دوای مردن)