محمد صالح بامۆکی — 374
26:160 گەلی لوط پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا
26:161 کاتێ لوطی برایان (علیە السلام) ووتی پێیان ئایا ئێوە لەخوا ناترسن خۆ ناپارێزن
26:162 بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە
26:163 کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن
26:164 وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە
26:165 ئایا لەناو (ھەموو خەڵکی) جیھانیاندا ئێوە نێربازی دەکەن
26:166 وە وازدێنن لەو ھاوسەرانەتان کەپەروەردگارتان بۆی دروست کردون نەخێر بەڵکو ئێوە کۆمەڵێکن دەرچوو لەسنوری ئارەزوو
26:167 ووتیان: بەڕاستی ئەی لوط ئەگەر واز نەھێنیت (لەم کارەت) بێگومان لەدەرکراوان دەبیت (لەم خاکە)
26:168 (لوط) ووتی بێگومان من زۆر قەڵس و بێزارم لەو کردەوەتان (لە نێربازی)
26:169 ئەی پەروەردگارم خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکە لە (تۆڵەی) ئەو کردەوەی ئەوان دەیکەن
26:170 ئەمجا ئێمەش لوط و ھەموو خێزانەکەیمان رزگار کرد
26:171 بێجگە لەپیرەژنێک (ژنەکەی لوط) کە لەجێماوان و(تیاچوان) بوو
26:172 پاشان ئەوانی ترمان لەناو برد
26:173 وە بارانێکمان (لەبەرد) بەسەریاندا باراند ئەمجا ئای چ خراپ بوو بارانی ترسێنراوەکان
26:174 بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) پەندێکی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون
26:175 بێگومان پەروەردگارت زاڵ و میھرەبانە
26:176 خاوەنی باخاتە چڕو پڕەکانیش پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا
26:177 کاتێ شوعەیب (علیە السلام) پێی ووتن: ئایا خۆتان ناپارێزن و لەخوا ناترسن
26:178 بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە
26:179 کەوابوو لەخوا بترسن و گوێرایەڵی من بکەن
26:180 وە من ھیچ کرێ و پاداشتێ لەئێوە داوا ناکەم لەسەر پێغەمبەرایەتیەکەم پاداشتی من تەنھا لای پەروەردگای جیھانیانە
26:181 ڕێك وڕاست پێوانە بکەن وە لەزیان دەران مەبن (لەپێوانەدا ناتەواو بیپێون)
26:182 وە بەتەرازوویەکی ڕاست و رێك کێشانە بکەن
26:183 و کەم و کوڕی مەکەن لەشتەکانی خەڵکیدا (ھیچ مافێکیان ژێر پێ مەخەن) وە ڕۆمەچن لەزەویدا بەخراپەکاریتان