محمد صالح بامۆکی — 373
26:137 ئەمەی(تۆ ھێناوتە) تەنھا درۆو دەلەسەی پێشینانە
26:138 وە ئێمە سزا نادرێین
26:139 ئیتر باوەڕیان پێ نەھێنا بۆیە ئێمەش لەناومان بردن بێگومان لەوەدا (باسکرا) نیشانەی گەورە ھەیە بەڵام زۆربەیان باوەڕدار نەبوون
26:140 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە
26:141 گەلی سەمود پێغەمبەرانیان بەدرۆزن زانی
26:142 کاتێ صاڵح ( علیە السلام )ی برایان پێی ووتن ئایا (لەسزای خوا) خۆتان ناپارێزن
26:143 بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە
26:144 کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن
26:145 وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە
26:146 (وا دەزانن) وازتان لێ دەھێنرێ لەدونیادا بەھێمنی (دەژین)
26:147 لەناو باخات و کانیاوی زۆردا
26:148 وە لەناو کشتوکاڵی زۆرو باخاتی دار خورمای میوە گەییودا
26:149 وە لەچیاکان دا خانوو دادەتاشن زۆر بەلێزانانە
26:150 کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن
26:151 وە گوێڕایەڵی زیادە ڕەوان مەکەن
26:152 ئەوانەی خراپەکاری دەکەن لەزەویدا وە کردەوەی چاک ناکەن
26:153 ووتیان (بە صاڵح علیە السلام) تۆ تەنھا یەکێکی لە جادو لێکراوان
26:154 تۆ تەنھا مرۆڤێکی وەک ئێمە دەی ئایەت و موعجیزەیەکمان بۆ بھێنە ئەگەر لەڕاستگۆیانی
26:155 (صاڵح علیە السلام) ووتی ئەم وشترە مێینە (موعجیزە) یە ئاو خواردنەوە ڕۆژێک بۆ ئەوە و ڕۆژێکیش بۆ ئێوەیە
26:156 دەستی بۆ مەبەن بەخراپە ئەگینا سزای تۆڵەی ڕۆژێکی گەورە تووشتان دێت
26:157 کەچی ئەوان سەریان بڕی ئەوسا پەشیمان بوونەوە (لەترسی تۆڵەی خوا)
26:158 ئەمجا سزای (خراپەکەیان) ئەوانی گرت بەڕاستی لەمەدا (باسکرا) نیشانەیەکی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان باوەڕدار نەبوون
26:159 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە