محمد صالح بامۆکی — 371
26:84 وە باس کردنم بەچاکە لەناوگەلە داھاتووەکاندا پێ ببەخشە
26:85 وە بم گێڕی لەوەرگرانی بەھەشتی پڕ نازو نیعمەت
26:86 وە لەباوکم خۆش ببە بەڕاستی ئەو لەگومڕایانە
26:87 وە شەرمەزارو ڕیسوام مەکە لەڕۆژێکدا کە (خەڵکی) زیندوو دەکرێنەوە
26:88 ڕۆژێک کەماڵ و سامان و منداڵ و نەوە سوود ناگەیەنن
26:89 بێجگە لەکەسێک بێتە خزمەتی خوا بەدڵێکی ساغ و پاک و خاوێنەوە
26:90 وە (لەڕۆژی دواییدا) بەھەشت نزیک دەخرێتەوە بۆ پارێزکاران و لەخوا ترسان
26:91 دۆزەخیش دەردەخرێت (و ئاشکرا دەکرێت) بۆ گومڕایان
26:92 وە پێیان دەوترێت کوان ئەوانەی کەئێوە دەتان پەرستن
26:93 لەجیاتی خوا ئایا یارمەتیتان دەدەن، یان یارمەتی خۆیان دەدەن
26:94 ئەمجا ھەموو ئەوانە (پەرستراوان) و گومڕایان سەر بەرو خوار فڕێ دەدرێنە دۆزەخەوە
26:95 ھەروەھا ھەموو سەربازانی شەیتان
26:96 (بت پەرستان) لەکاتێکدا لەدۆزەخ دا شەڕە قسەو ئاژاوەیانە (لەگەڵ پەرستراوەکانیان دا) دەڵێن
26:97 سوێند بەخوا ئێمە لەگومڕاییەکی ئاشکرادا بووین
26:98 کاتێک ئێوەمان دەبردە ریزی پەروەردگاری جیھانیانەوە
26:99 کەس ئێمەی گومڕا نەکرد تاوانباران نەبێت
26:100 وەھیچ تکاکارێ بۆ ئێمە نیە
26:101 وە ھیچ ھاورێیەکی دڵسۆزمان نیە
26:102 خۆزگە جارێکی تر بگەڕاینایەتەوە (بۆ دونیا) ئەوسا لەباوەڕداران دەبووین
26:103 بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن
26:104 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە
26:105 گەلی نوح پێغەمبەرانیان بەدرۆزن دانا (بڕوایان پێ نەکردن)
26:106 کاتێک کەنوحی برایان پێی ووتن ئایا ناترسن لەخوا (خۆتان ناپارێزن)
26:107 بێگومان من پێغەمبەرێکی ئەمینم بۆ ئێوە
26:108 کەواتە لەخوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن
26:109 وە من داوای ھیچ کرێیەکتان لێ ناکەم لەسەر ئەو (ڕێنمونی کردنەتان) (چونکە) پاداشتی من تەنھا لەسەر پەروەردگاری جیھانیانە
26:110 کەواتە لەخوا بترسن و گوێ رایەڵی من بکەن
26:111 ووتیان ئایا (چۆن) باوەڕ بەتۆ بھێنین لەکاتێکـدا ئـەوانـەی شـوێنت کـەوتون پەسترین کەسن (ھەژارو داماو ونەفامن)