محمد صالح بامۆکی — 370
26:61 ئەمجا کاتێک دوو کۆمەڵەکە چاویان بەیەکتر کەوت ھاوەڵەکانی موسا ووتیان بێگومان ئێمە گیراوین، (پێمان دەگەن)
26:62 (موسا) ووتی نەخێر پێتان ناگەن بێگومان من پەروردگارم لەگەڵە دڵنیابن ڕێگای (ڕزگار بوونم) نیشان دەدات
26:63 ئەمجا سرووشمان کرد بۆ موسا کە بە گۆچانەکەت بدە لەدەریاکە (ئەویش لێیداو) جا دەریاکە لەت بوو کە ھەر لەتێکی وەک شاخێکی زۆر گەورە وابوو
26:64 وە ئەوانی تر (فیرعەون و لەشکرەکەی)مان نزیک کردەوە لەوێ (لەدەریاکە)
26:65 جا موساو ھەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون رزگارمان کردن
26:66 پاشان ئەوانی ترمان نوقم کرد (لەدەریادا)
26:67 بەڕاستی لەڕواندنی ئەو ھەموو ڕوواوەدا بەڵگەی گەورە ھەیە بەڵام زۆر بەیان بڕوادارنین و باوەڕ ناھێنن
26:68 بێگومان پەروەردگارت تەنھا ئەو خاوەن دەسەڵات و بە بەزەییە
26:69 (ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنەرەوە بەسەریاندا ھەواڵی ئیبراھیم
26:70 کاتێک ووتی بەباوکی و گەلەکەی چی دەپەرستن
26:71 ووتیان بتانێک دەپەرستین ئەمجا بەردەوام بەندایەتیان دەکەین
26:72 (ئیبراھیم) ووتی ئایا ئەوانە گوێیان لێتانە کاتێک ھاوار ونزایان لێ دەکەن
26:73 یان ئایا ئەوان سوود یازیانتان پێ دەگەیەنن
26:74 ووتیان (نەخێر ھیچیان پێ ناکرێت) بەڵکو ئێمە باوو باپیرانمان دیوە ئابەو شێوەی (ئێمە)یان کردووە
26:75 ووتی ئایا ئێوە دەزانن چی دەپەرستن
26:76 ئێوە و باوو باپیرە پێشووەکانتان
26:77 جا بەڕاستی ھەموو ئەوانە دوژمنی منن جگە لەپەروەردگاری جیھانیان
26:78 کە ئەو منی دروستکردووە پاشان ھەر ئەویش ڕێنموونیم دەکات
26:79 وە ھەر ئەو زاتە خۆراکم پێدەدات و تێراوم دەکات
26:80 وە کاتێک نەخۆش بکەوم ھەر ئەو شیفام دەدات (چاکم دەکاتەوە)
26:81 وە زاتێکە کەمن دەمرێنێ و پاشان زیندووم دەکاتەوە
26:82 وە (پەروەردگارم) زاتێکە بەتەمام و ئومێد دەکەم لە ڕۆژی پاداشتدا (لە قیامەتدا) ببورێت لەھەڵەکانم و بیانسڕێتەوە
26:83 ئەی پەروەردگارم دانایم پێ ببەخشە بمبەرە ڕیزی پیاوچاکانەوە