>

محمد صالح بامۆکی — 366

25:68 وەکەسانێکن کەلەگەڵ خوادا ناپەرستن ھیچ پەرستراوێکی تر و ناکوژن ھیچ کەسێک کەخوا کوشتنی ئەوی یاساغ و(حەرام) کردووە بەھەق و ڕەوا نەبێت وە زیناو داوێن پیسی ناکەن وە ھەر کەس ئەو تاوانانە بکات (کەباسکران) سزاکەی وەردەگرێت

25:69 سزای بۆ چەند بارە دەکرێتەوە لەڕۆژی قیامەتدا وە بێ بڕانەوە وبە بێ ڕێزو ڕیسوایی لەدۆزەخ دا دەمێنێتەوە

25:70 بێجگە لەکەسێ تەوبەی کردبێ و باوەڕی ھێنابێت کارو کردەوەی چاکیشی کردبێت ئا ئەوانە خوا خراپە و تاوانەکانیان دەگۆڕێت بەچاکە وەخوا ھەمیشە لێبووردەی بەبەزەییە

25:71 وە ھەر کەس تەوبەی کردو کردەوەی چاکی کرد ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا بە گەڕانەوەیەکی تەواو

25:72 وە (بەندەکانی خوا) کەسانێکن کەشایەتی درۆ نادەن و کاتێ تێپەڕ بن بەلای شتی بێ سووددا (ئەنجام بدرێت لەلایەن نەفامانەوە) تێپەڕ دەکەن بەڕێزەوە (پێ گوێدانە نەفامان)

25:73 وە کەسانێکن کاتێک ئامۆژگاری بکرێن بەئایەتەکانی پەروەردگاریان ناکەون بەسەریاندا بە کەڕی و کوێری

25:74 وە کەسانێکن کەدەڵێن ئەی پەروەردگارمان ببەخشە پێمان لە ھاوسەران و نەوەکانمان (منداڵەکانمان) ئەوەی چاوانی پێ گەش بێ و ھۆی دڵخۆشی بێت وە بمانکە بە پێشەوای پارێزکاران و لەخوا ترسان

25:75 ئەوانە (کە ئەو سیفەتانەیان تیدایە) پاداشت دەدرێنەوە بەپلە و کۆشکی بەرز لە بەھەشتدا بەھۆی ئارام گرتنیان وە لەو شوێنەدا سڵاویان لێ دەکرێ (لەلایەن فریشتەکانەوە زۆر بەگەرمی)

25:76 بێ بڕانەوە تیایدا دەمێننەوە چەن جێگا وشوێن ومانەوەیەکی جوان و خۆشە

25:77 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ خەڵکینە پەروەردگار گوێتان پێ نادات و ھیچ بایەخێکتان نیە لای ئەگەر دوعا و نزاتان نەبێت (لەکاتی تەنگی و ناڕەحەتیدا) کەچی (زۆربەتان) ئاینی خواتان بەدرۆ دەزانی (بڕواتان نەھێنا) جا دڵنیابن تۆڵەکەی یەخەتان دەگرێ و لێتان جیا نابێتەوە