محمد صالح بامۆکی — 356
24:44 خوا شەوو ڕۆژ دەگۆڕێت (بەکورت و درێژ کردنیان یا بەرۆژ بوونەوەو شەو داھاتن) بەڕاستی لەمەدا پەندێک ھەیە بۆ خاوەن ژیرییەکان
24:45 وەخوا ھەموو زیندەوەرێکی لەئاو دروستکردووە ئەمجا ھەندێک لەوانە لەسەر سکی دەڕوات وە ھەندێکی تریان لەسەر دووقاچ دەڕوات وە ھەشیانە لەسەر چوار پێ دەڕوات خوا ھەرچی بوێت دروستی دەکات بێگومان خوا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە
24:46 سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ناردومانەتە خوارەوە چەند ئایەتێکی ڕوونکەرەوە وخواش ھەر کەسی بوێ رێنمونی دەکات بۆ رێگای ڕاست
24:47 وە ئەوانە دەڵێن بڕوامان ھێناوە بەخواو بەپێغەمبەرو گوێڕایەڵیمان کردووە پاشان کۆمەڵێک لەوان پشتی تێ دەکەن لەپاش ئەوەی (ووتیان بڕوامان ھێناوە) وە ئەوانە (لەڕاستیدا) ئیماندار نین
24:48 وە کاتێک بانگ بکرێن بۆ لای (شەریعەتی) خواو پێغەمبەر ﷺ بۆ ئەوەی حوکم بکات لەنێوانیاندا یەکسەر کۆمەڵێک لەوانە ڕوو وەردەگێڕن
24:49 بەڵام ئەگەر (لەحوکمدانەکەدا) حەقەکە بۆ ئەوان بێت دێن بۆ لای (حوکمەکە) بەو پەڕی ملکەچیەوە
24:50 ئایا دڵەکانیان نەخۆشی تێدایە یان لەگوماندا بوون یان دەترسن خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ ستەمیان لێ بکەن (نەخێر ھیچ لەوانە نیە) بەڵکو ئەوانە ھەر خۆیان ستەمکارن
24:51 قسەی ئیمانداران تەنھا ئەمەیە کاتێ بانگ بکرێن بۆ لای (بەرنامەی) خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ بۆ ئەوەی بڕیاربدات لەنێوانیاندا کەدەڵێن بیستمان و گوێڕایەڵین وە ھەر ئەوانەن ڕزگاربووان
24:52 جا ھەر کەس گوێرایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بکات وە لەخوا بترسێ و خۆی لە (سەرپێچی) خوا بپارێزێت ئەوە بەڕاستی ھەر ئەوانە سەرکەوتوون
24:53 (دوو رووەکان) سوێندیان دەخوارد بەخوا بە ئەو پەڕی سوێند خواردنیان کە ئەگەر فەرمانیان پێ بدەیت (بە دەرچوون بۆ غەزا) بێگومان دەردەچن بڵێ: سوێند مەخۆن ملکەچی و گوێڕایەڵی ئێوە زانراوە (قسەتان پێچەوانەی کردارتانە) بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو کردەوانەی دەیکەن