>

محمد صالح بامۆکی — 349

23:105 (پێیان دەوترێت) ئایا ئایەتەکانی من لەدونیادا بەسەرتاندا نەدەخوێنرایەوە؟ کەچی ئێوە بەدرۆتان دەزانی و ئیمانتان پێ نەدەھێنا

23:106 (لەوەڵامدا) دەڵێن ئەی پەروەردگاری ئێمە بەدی و خراپی خۆمان زاڵ بوو بوو بەسەرماندا وە ئێمە کەسانێکی گومڕابووین

23:107 ئەی پەروەدگارمان لەم (دۆزەخە) دەرمان بھێنە جا ئەگەر جارێکی تر گەڕاینەوە (بۆ بێ باوەڕی) ئەوە بەڕاستی ئێمە ستەمکارین

23:108 وە (خوا) دەفەرموێت: بە ڕیسوایی بمێننەوە لەدۆزەخدا و ھیچ قسەیەکم لەگەڵدا مەکەن (إخسأ: بۆ سەگ بەکاردێت کاتێ دەری دەکەیت و پێی دەڵێیت چغە)

23:109 بێگومان لەدونیادا کۆمەڵێک لەبەندەکانی من دەیانووت ئەی پەروەردگارمان ئێمە باوەڕمان ھێناوە دەی لێمان خۆشبە و ڕەحممان پێ بکە چونکە تۆ چاکترینی میھرەبانانی

23:110 کەچی ئێوە گاڵتەتان بەوان دەکرد تا (ئەو گاڵتە کردنەتان بە) ئەوان یادی منی لەبیربردنەوە وە ئێوە ھەمیشە بەوان پێدەکەنین

23:111 بێگومان ئەمڕۆ پاداشتم داونەتەوە بەھۆی خۆگرییانەوە بەڕاستی ھەر ئەوانن سەرکەوتوو

23:112 (خوا) دەفەرموێت: چەند ساڵ لەسەر زەویدا مانەوە؟

23:113 (لە وەڵامدا) دەڵێن ڕۆژێک یا کەمتر لەڕۆژێک ماینەوە لەو (فریشتانە) بپرسە کەژمێریارن

23:114 (خوا) فەرمووی نەماونەتەوە ماوەیەکی کەم نەبێت ئەگەر بەڕاستی ئێوە دەتانزانی؟

23:115 ئایا ئێوە گومانتان وابووە کە بێگومان ئێوەمان بەبێ ھودە دروستکردووە وە (وا گومانتان دەبرد) بێگومان ئێوە ناگەڕێنەوە بۆلای ئێمە؟

23:116 جا بەرزو بڵندی بۆ خوای پاشای ڕاست و ڕەوا ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو کە پەروەردگاری عەرشی بەڕێزو بەرزە

23:117 ھەر کەس (بپاڕێتەوە وداوا بکات لە غەیری خوا، یان) بپەرستێت پەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا کەھیچ بەڵگەیەکی نەبێت لەسەر ئەو (پەرستنە) ئەوە بەڕاستی لێپرسینەوەی تەنھا لای پەروەردگارێتی بێگومان کافران ڕزگار نابن

23:118 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی پەروەردگارم لێم خۆشبە و ڕەحمم پێ بکە وە تۆ (ئەی خوایە) چاکترینی میھرەبانانی