محمد صالح بامۆکی — 346
23:60 وە ئەو کەسانەی کە دەیبەخشن (لەزەکات و خێر) لەوەی پێمان بەخشیون لەکاتێکدا دڵیان دەترسێ و(دەلەرزێ) لەبەر ئەوەی دڵنیان بۆ لای پەروەردگاریان دەگەڕێنەوە
23:61 ئا ئەوانە (کە خاوەنی ئەو سیفەتانە بوون باسکران) پەلە دەکەن لە ئەنجامدانی چاکەکاندا وە ئەوان بۆ چاکە کردن لەپێشن
23:62 وە ئێمە ئەرک ناخەینە سەر ھیچ کەس بەقەدەر توانای خۆی نەبێت وە کتێبێکمان لەلایە (کردەوەی ھەموو بەندەکانی تێدایە) کەبەڕاست و دروستی دەدوێت وەھیچ ستەمێک لەوان ناکرێت
23:63 بەڵام (بێ بڕوایان) دڵەکانیان لەبێ ئاگایی و نەزانیدایە لەم (کتێب و نامەی کردەوانە) وە ئەوان چەند کردەوەی خراپی تریان ھەیە جیاوازە لە کردەوەی باوەڕداران کە ئەوان ھەمیشە ئەنجام دەریانن
23:64 ھەتا ئەو کاتەی کەسزا بەسەر گەورە و خۆشگوزەرانەکانیاندا دەھێنین (لەدونیادا) لەناکاودا ئەوان دەستدەکەن بە ھاوار و پاڕانەوە
23:65 (پێـیان دەوترێت) ئەمڕۆ ھاوار مەکەن بەڕاستی ئێوە لەلایەن ئێمەوە یارمەتی نادرێن
23:66 بێگومان (پێشتر) ئایەتەکانی من دەخوێنرایەوە بەسەرتاندا بەڵام ئێوە بەدوای خۆتاندا پاشەوپاش دەگەڕانەوە
23:67 لەبەرامبەر ئەو (قورئانە)دا خۆتان بەگەورە دەزانی شەوگارتان دەبردە سەر بەگاڵتە کردن و قسەی ناشرین ووتن (بەئایەتەکانی ئێمە)
23:68 دەی ئایا ئەوان (قورەیش) بیریان لەم قورئانە نەکردۆتەوە یان شتێکیان بۆھاتووە کە بۆ باو و باپیرە پێشینەکانیان نەھاتووە
23:69 یان پێغەمبەرەکەیان نەناسیووە بەو ھۆیەوە ئەوان دان بە پێغەمبەرایەتیەکەیدا نانێن
23:70 یان دەڵێن ئەو (پێغەمبەرە) شێـتە (نەخێر وا نیە) بەڵکو ھەق وڕاستی بۆ ھێناون بەڵام زۆربەیان بوغزێنەری ھەق و ڕاستین (ڕقیان لێیەتی)
23:71 وە ئەگەر ھەق و ڕاستی شوێن ھەوا و ئارەزوی ئەوان بکەوتایە ئاسمانەکان و زەوی و ھەموو ئەوانەی تیایاندایە دەشێوان و تێکدەچوون بەسەر یەکدا بەڵکو ئێمە قورئانێکمان بۆ ھێناون کەھۆی یادخستنەوە ( و سەربەرزی)یە بۆ ئەوان بەڵام ئەوان لەبیرخستنەوە (و سەربەرزی) خۆیان پشتێکەرن
23:72 یان داوای پارە و خەرج لەوان دەکەیت (لەبەرانبەر بانگەوازەکەتدا بۆیە باوەڕ ناھێنن) ئەو بەخشش و ڕۆزیەی پەروەردگارت چاکترە (بۆ تۆ ئەی موحەممەد ﷺ) وە خوا چاکترینی ڕۆزیدەرانە
23:73 وە بەڕاستی تۆ ئەوان بانگ دەکەیت بۆ ڕێگای ڕاست
23:74 وە بێگومان کەسانێ کەباوەڕیان نیە بەڕۆژی دوایی لەم ڕێگا ڕاستە لادەرن