>

محمد صالح بامۆکی — 344

23:28 ئەمجا کاتێک تۆو ئەو کەسانەی لەگەڵتدان سواری کەشتی یەکە بوون (ئەی نوح) بڵێ سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە ئێمەی ڕزگار کرد لە دەست گەلی زاڵمان

23:29 وە بڵێ ئەی پەروەردگارم دامبەزێنە (لە کەشتیەکە) لە جێگایەکی پیرۆز و بەفەڕدا (کە کێوی جوودی یە لە کوردستانی تورکیا) وە تۆ (ئەی خوایە) چاکترینی دابەزێنەرانی

23:30 بەڕاستی لەم (بەسەرھاتەی نوحدا ) پەند ونیشانەی زۆر ھەیە (بۆ کەسانی ژیر و ھۆشمەند) وە بەڕاستی ئێمە تاقیکەرەوەین (بۆ ھەموو خەڵک)

23:31 پاشان لەدوای ئەوان بەدیمان ھێنا گەل و نەوەیەکی تر

23:32 ئەمجا لە ناو ئەواندا پێغەمبەرێکمان لە خۆیان نارد (پێی ووتن) تەنھا خوا بپەرستن جگە لەو (خوایە) پەرستراوێکی ترتان نیە دەی ئایا خۆتان ناپارێزن (لە خوا ناترسن)

23:33 دەسەڵاتداران وناودارانی (ھود علیە السلام) ووتیان ئەوانەی کە بڕوایان نەھێنا و بێ باوەڕ بوون بە دیداری ڕۆژی دوایی وە لە ژیانی دونیادا ناز و نیعمەتمان پێ دابوون (ووتیان) ئەمە ھەر مرۆڤێکە وەک ئێوە لەوەی ئێوە دەیخۆن (ئەویش) دەخوات وە لەوەی ئێوە دەیخۆنەوە (ئەویش) دەخواتەوە

23:34 سوێند بەخوا ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی بەشەرێکی وەک خۆتان بکەن بێگومان ئەو کاتە ئێوە لە زیان باران دەبن

23:35 ئایا ئەو (ھود علیە السلام) بەڵێن بە ئێوە دەدات بەڕاستی کاتێک مردن وە بوون بەخاک و ئێسکی (ڕزیوو) بێگومان ئێوە (لە گۆڕ) دەر دەھێنرێن (زیندوو دەکرێنەوە)

23:36 زۆر دوورە، ئەستەمە ئەو بەڵێنەی بە ئێوە دراوە (گوایە زیندوو دەکرێنەوە)

23:37 ژیان (ێکی تر) نیە تەنھا ژیانی ئەم دونیایەمان نەبێت دەمرین ودەژین (نەوە لە دوای نەوە) وە ئێمە زیندوو ناکرێینەوە

23:38 ئەوە (کە دەڵێ پێغەمبەرم) تەنھا پیاوێکە درۆ دەکات بە دەم خواوە وە ئێمە ھەرگیز باوەڕی پێ ناکەین

23:39 (نوح) ووتی ئەی پەروەرد گارم یارمەتیم بدە (سەرم بخە) لەبەر ئەوەی باوەڕم پێ ناھێنن

23:40 (خوا) فەرمووی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بێگومان پەشیمان دەبنەوە

23:41 ئەمجا شریخە و دەنگێکی زۆ بەھێز (دای بەسەریاندا) ھەموویانی گرت کە ھەقیان بوو وئەوانمان کرد بە (وێنەی) پوش و کەفی (سەر لافاو) جا دووری (لە ڕەحمەتی خوا) بۆگەلی ستەمکاران

23:42 دواتر لە پاش ئەوان بەدیمان ھێنا ﴿﴾ چەند گەل وئوممەتێکی تر