محمد صالح بامۆکی — 333
22:6 ئەوەی (باس کرا) لەبەر ئەوەیە دڵنیابن کەخوا ھەق و ڕاستە وە بێگومان مردووەکان زیندوو دەکاتەوە و بێگومان ئەو(خوایە) توانای بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە
22:7 وەبەڕاستی قیامەت دێت (وبەرپا دەبێت) گومانی تێدا نیە ودڵنیاش بن خوا زیندووی دەکاتەوە ھەموو ئەوکەسانەی لەناو گۆڕەکاندا (مردوون)
22:8 وە لەناو خەڵکدا کەسی واھەیە موجادەلە دەکات دەربارەی خوا بەبێ ھیچ زانیاری و شارەزاییەک (بەڵگەیەک) وە بەبێ کتێبێکی ڕوونکەرەوە (لەلایەن خواوە)
22:9 (کەسێکە) ڕوو وەردەگێڕێت (وھەق وەرناگرێت) بۆ ئەوەی خەڵک لەڕێگەی خوا لادات ئەو کەسە لەدونیادا سەرشۆڕ دەبێت وە لە قیامەتیشدا پێی دەچێژین سزای سوتێنەر
22:10 (پێی دەووترێت) ئەو سزایە (کە باس کرا) بەھۆی ئەو (گوناھانەوەیە) کەبەدەستی خۆت پێشت خستووە وەبێگومان خوا ستەم کار نیە بەبەندەکانی
22:11 وە لەناو خەڵکدا کەسی واھەیە خوا دەپەرستێت لە قەراغدا، (لەنێوانێکدا) جا ئەگەر تووشی خێر و خۆشی بوو دڵخۆش دەبێت پێی (بەردەوام دەبێ لەخواپەرستیدا) وەئەگەر تووشی تاقیکردنەوەو بەڵا بوو بەرەو دوا ھەڵدەگەڕێتەوە پاش گەز دەبێتەوە لەئاین زەرەر مەندی دونیا و قیامەت بووە تەنھا ئەوەیە زیانباری و خەسارەت مەندی ڕوون و ئاشکرا
22:12 ئەو دەپاڕێتەوە (ودەپەرستێ) جگە لە خوا شتێک نەزیانی پێدەگەیەنێت وە نە سوود و قازانجیشی پێدەگەیەنێت، تەنھا ئەوەیە لە ڕێلادانی (گومڕایی) زۆر دوور لەڕاستی
22:13 ئەو ھاواردەکات، ودەپەرستێت (لە) کەسێک کەزیانی لە سوودی نزیکتر، ئای چ پشتیوانێکی خراپە وە چ ھاوڕێ و ھاودەمێکی خراپە
22:14 بەڕاستی خوا ئەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە دەیانخاتە باخەکانی بەھەشتەوە ک ڕووبارەکان دەڕۆن بەژێریاندا بێگومان خوا ئەوەی بیەوێت دەیکات
22:15 ھەرکەس واگومان دەبات (لە بێ بڕوایان) کە ھەرگیز خوا ئەو (پێغەمبەرە ﷺ) یارمەتی نادات و سەری ناخات لە دونیا و دواڕۆژدا، دەبا پەتێک بەسەرەوە (بە بەرزییەوە) ھەڵواسێت ( و ملی پێدا بکات) پاشان ھەناسەی ببڕێت (تا دەخنکێت) ئەوسا ببینێت (سەرنج بدا و بیرکاتەوە) ئایا بەم کارە ئەو ڕق وتوڕەییەی (لە دڵیدایە) لایدەبات (ونایھێڵێت)