>

محمد صالح بامۆکی — 327

21:58 ئەمجا ئیبراھیم ھەموو بتەکانی وورد کرد جگە لە بتە زلەکەیان نەبێت بە ئومێدی ئەوەی بگەڕێنەوە بۆلای ئەو (بۆ لای ئیبراھیم ئەویش ڕاستیان پێ بڵێ، بەڵکو باوەڕبھێنن)

21:59 (بت پەرستان) ووتیان کێ ئەمەی کردووە بە خواکانمان (بەبتەکانمان) بە ڕاستی ئەو کەسە لەستەمکارانە (دەبێ سزا بدرێت)

21:60 (چەند کەسێک) ووتیان گوێمان لە لاوێک بوو باسی ئەوانی (بتەکانی بە خراپە) دەکرد پێی دەڵێن ئیبراھیم

21:61 (کۆمەڵێ لە گەلەکەی) ووتیان کەواتە بیھێنن لە پێش چاوی خەڵک (بیوەستێنن) بەڵکو (ئەوانەی دەیناسنەوە) شایەتی لەسەر بدەن

21:62 ووتیان ئایا تۆ ئەمەت کردووە بە خواکانمان (بەبتەکانمان) ئەی ئیبراھیم؟

21:63 (ئیبراھیم) ووتی نەخێر بەڵکو ئەم بتە گەورەیان ئەوەی کردووە دە پرسیار لەوانە (بتە شکاوەکان) بکەن ئەگەر ئەوانە قسە دەکەن

21:64 ئەمجا گەڕانەوە بۆ لای یەکتری (سەریان کرد بەیەکدا) جا (لە ناو خۆیاندا ھەندێکیان) ووتیان بەڕاستی ئێوە ھەر خۆتان ستەمکارن

21:65 پاشان سەر بەرەو خوار کرانەوە (گەڕانەوە بۆ سەر سەختی و نەفامیەکەیان) بەڕاستی تۆ دەتزانی ئەو بتانە قسە ناکەن (ئەی ئیبراھیم)

21:66 (ئیبراھیم) ووتی دەی ئێوە دەپەرستن؟ جگە لەخوا شتانێک کە ھیچ قازانج و سوودێکتان پێ ناگەیەنن وە ھیچ زیانێکیشتان لێ نادەن

21:67 ئۆف بۆ ئێوە بۆ ئەو بتانەش کە دەیپەرستن لە جیاتی خوا دەی ئایا ژیر نابن (بیر وھۆشتان ناخەنە کار)

21:68 (ھەندێک لە بت پەرستان) ووتیان (ئیبراھیم) چاک بسوتێنن و یارمەتی خواکانتان (بتەکانتان) بدەن وسەریان بخەن ئەگەر ئێوە ئەو کارە دەکەن

21:69 (کە ئیبراھیمیان خستە ئاگرەوە) ووتمان ئەی ئاگر سارد بەرەوەو بێ زیانبە لەسەر ئیبراھیم

21:70 ئەوان ویستیان پیلان بگێڕن لە ئیبراھیم (بە سووتان لەناوی بەرن) بەڵام ئێمە ئەوانمان کردە زەرەرۆمەندترین (دۆڕاوترین) کەس

21:71 وە ئیبراھیم ولوطمان ڕزگار کرد و (ناردمانن) بۆ ئەو زەویە ( بۆ ووڵاتی شام) کە پیت و فەڕمان تێ خستبوو

21:72 وە بەخشیمان بە ئیبراھیم ئیسحاق و (بە ئیسحاقیش) یەعقوب، بە زیاد (لە داواکەی ئیبراھیم کە داوای منداڵێکی کرد) وە ھەموویانمان کرد بە پیاوی چاک