محمد صالح بامۆکی — 322
21:1 لێپرسینەوەی خەڵکی نزیک بۆتەوە بەڵام ئەوان لە بێ ئاگایی و غەفڵەتدا پشت تێکەر و ڕوو وەرگێڕن (لە ئاینی خوا)
21:2 ھەر پەیامێکی تازەیان لە پەروەردگاریانەوە بۆ بێت (کە قورئانە) ئەوان دەیبیستن و گاڵتـەی پێ دەکــەن
21:3 دڵەکانیان بێ ئاگایە زۆر بە نھێنی چپەیان دەکرد ئەوانەی کە ستەمیان کرد (دەڵێن) ئایا ئەم (پێغەمبەر)یش ھەربەشەرێک نیە وەک ئێوە دەی ئایا ئێوە دەڕۆن بە دوای جادودا لە کاتێکدا ئێوە دەبینن (دەزانن ئەوەی موحەممەد ﷺ دەیڵێ سیحرە)
21:4 (پێغەمبەر ﷺ) فەرمووی پەروەردگارم بە ھەموو قسەیەک (چرپە یەک) دەزانێت لە ئاسمان بێت یا لە زەوی ئەو زاتە بیسەر و زانایە
21:5 ئەوانە ووتیان: نەخێر (ئەوەی موحەممەد ھێناویەتی نیگا نیە) بەڵکو چەند خەو بینینێکی تێکەڵ و پێکەڵی (موحـەممەدە خۆیەتی) نا بەڵکو موحەممەد خۆی ئەم (قورئانە)ی ھەڵبەستووە نا بەڵکو ئەو (موحەممەدە) شاعیرە دەبا نیشانە وموعجیزەیەکمان بۆ بھێنێت وەک (ئەو موعجیزانەی) پێغەمبەرانی پێشووی پێ نێردرابوون
21:6 بڕوایان نەھێنا (خەڵکی) ھیچ شار و گوندێک پێش ئەمان کەلەناومان بردوون دەی ئایا ئەمان باوەڕ دەھێنن؟
21:7 نەمان ناردووە پێش تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) جگە لە پیاوانێک کە نیگا و سرووشمان بۆ کردوون دەی پرسیار بکە لە خاوەنی کتێبەکانی (پێشوو لە زانایانی گاور و جولەکە) ئەگەر ئێوە نازانن
21:8 ئێمە ئەو پێغەمبەرانەمان نەکردوەتە پەیکەرێک کە خواردن نەخۆن وە ئەوان ھەمیشەیی و نەمر نەبوون
21:9 پاشان بەڵێنێک کە پێمان دابوون بەجێمان ھێنا جا ئەوانە و ھەرکەسێکمان دەویست (لە باوەڕداران) ڕزگارمان کردن وە زیادەڕۆیانمان لەناوبرد
21:10 سوێند بەخوا ناردومانەتە خوارەوە کتێبێک بۆ ئێوە کە سەربەرزی و ناوبانگی ئێوەی تێدایە دەی ئایا بۆ بیر ناکەنەوە