محمد صالح بامۆکی — 319
20:99 (ئەی موحەممەد ﷺ) ئا بەو جۆرە دەیگێڕینەوە بۆت ھەندێک لەبەسەرھات و ھەواڵی ئەو (گەلانەی) ڕابوردون بێگومان پێمان داویت لەلایەن خۆمانەوە قورئان
20:100 ھەر کەسێک پشتی تێ بکات ئەوە بەڕاستی ھەڵیدەگرێت لەڕۆژی دواییدا بارێکی قورس (لەتاوان)
20:101 بێ بڕانەوە تێیدا دەمێننەوە چ بارێکی خراپ و بێـفەڕیان بەکۆڵەوەیە لەرۆژی دواییدا
20:102 ئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بەشەیپوردا (بۆ جاری دووەم) ئەوسا تاوانباران کۆدەکەینەوە لەو ڕۆژەدا لەش و چاویان شین ھەڵگەڕاوە
20:103 بەچرپەوە لەنێوان خۆیاندا دەڵێن ئێوە تەنھا دە (شەوو ڕۆژ لەدونیادا) ماونەتەوە
20:104 ئێمە چاک دەزانین بەوەی ئەوان دەیڵێن کاتێک (ئەوەیان) کە ژیرتریانە و نزیک تریانە لەڕاستیەوە دەڵێ ئێوە تەنھا یەک ڕۆژ ماونەتەوە
20:105 (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن سەبارەت بەشاخەکان تۆش بڵێ پەروەردگار لەبێخیان دەھێنیت و وردو خاشیان دەکات ئەمجا ھەوا پرژو بڵاویان دەکاتەوە
20:106 ئەمجا ڕێک و ساف بێ ئاوو گژوگیاو دەیھێڵێتەوە
20:107 نابینی تێیدا ھیچ جۆرە لاری و بەرزی و نزمیەک
20:108 لەو ڕۆژەدا ھەموو دەکەونە شوێن جاڕدەری (کۆکردنەوە) لارە جڵەوی ناکەن لەفەرمانی لەترسی خوای میھرەبان ھەموو دەنگەکان نزم دەبن چپەچپ نەبێت شتێک نابیستی
20:109 ئا لەو ڕۆژەدا تکا کردن سوودی نیە مەگەر کەسێک خوای میھرەبان ڕێگای بدات و لەووتەکەشی ڕازی بێت
20:110 (خوا) دەزانێت و ئاگادارە بەھەموو ئەو شتانەی لەپێشیانەوەیە (لەقیامەتدا چاوەڕێیانە) وە بەھەموو ئەو شتانە لەپاشیانەوەیە (لە دونیادا کردوویانە) بەڵام ئەوان دەربارەی خوا ھەموو شتێک نازانن
20:111 ھەموو دەم و چاوەکان (لەڕۆژی قیامەتدا) ملکەچ و فەرمانبەردارن بۆ (خوای) ھەمیشە زیندوو و ڕاگری بوونەوەرە بێگومان زەرەرمەند بووە ئەوەی کەباری ستەمی ھەڵگرتبێ
20:112 ئەوەش کردەوە چاکەکانی کردبێت باوەڕداریش بوو بێت ئەوە نەلە ستەم دەترسێت (لێی بکرێت) نەلە کەم کردنەوەی پاداشتی (دەترسێت)
20:113 ئابەو جۆرە قورئانێکی عەرەبیمان دابەزاندووە بە چەند جۆر و شێواز ھەڕەشەمان لەودا باسکردووە بۆ ئەوەی لە خوا بترسن و خۆیان بپارێزن (لە تاوان) یان ببێت بەھۆی بیدارکردنەوەیان لەغەفڵەت وبێ ئاگایی (بەھۆی قورئانەوە)