محمد صالح بامۆکی — 318
20:88 ئیتر (سامیری لەو خشڵە تواوانە) پەیکەری گوێرەکەیەکی بۆ دروستکردن بۆڕەیەکی ھەبوو (وەک بۆڕەی گوێرەکە) ئەمجا ووتیان ئەمە خوای ئێوە و خوای موساشە ئەوە (موسا) لەبیری چووە (دەگەڕێت بەشوێن خوادا)
20:89 ئایا ئەوان نازانن (نابینن) (ئەو گوێرەکەیە) وەڵامی ھیچ ووتەیەکیان ناداتەوە وە خاوەنی ھیچ زیان و قازانجێک نیە بۆیان
20:90 سوێند بەخوا بەڕاستی ھارون پێی ووتن لەوەو پێش ئەی گەلەکەم بێگومان ئێوە بەم (گوێرەکەیە) تاقیکرانەوە (گومڕا بوون) بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە خوای میھرەبانە کەواتە شوێنی من بکەون گوێرایەڵی فەرمانی من بن
20:91 ووتیان ھەرگیز واز ناھێنین و بەدەوریدا دێین و دەیپەرستین ھەتا موسا دەگەڕێتەوە بۆ لامان
20:92 (موسا) ووتی ئەی ھارون چ شتێک بەرگری کردیت کاتێک بینیت ئەمانە گومڕا بوون
20:93 (لەوەی) کەشوێن من بکەویت ئایا سەرپێچی فەرمانی منت کرد؟
20:94 (ھارون) فەرمووی ئەی کوڕی دایکم موی ڕیش و سەرم مەگرە و ڕایمەکێشە بەڕاستی ترسام کە (ھاتیتەوە پێم) بڵێیت تۆ جیاوازیت خستە نێوان بەنی ئیسرائیلیەکانەوە و چاوەڕوانی فەرمانی منت نەکرد
20:95 (موسا) ووتی ئەی سامیری تۆ ئەم کارە ترسناکە چی بوو کردت؟
20:96 (سامیری) ووتی من شتێکم زانی ئەوان نەیانزانی (یامن شتێکم بینی ئەوان نەیان بینی) ئەمجا من مشتێکم لەشوێن پێی(ووڵاخەکەی) جوبرەیل ھەڵگرت وە پرژاندم (بەخشڵە تواوەکەدا) بەو جۆرە نەفسم ئەو کارەی بۆ جوان وشیرین کردم
20:97 (موسا) ووتی دەبڕۆ ئەوسا بێگومان تاماوی لەم ژیانەدا (ھەر کەس لێت نزیک بویەوە) دەبێ بڵێیت: نزیکم مەکەوەرەوە، ودەستم لێ مەدە وەبێگومان بەڵێنێکیشت ھەیە (لەڕۆژی دواییدا) ھەرگیز ڕزگار نابیت لێی وەسەیری پەرستراوەکەشت کە کەبەردەوام دەتپەرست دڵنیابە چاک دەیسوتێنین پاشان بێگومان (خۆڵەمێشەکەش) پرژو بڵاو دەکەینەوە بەدەریادا بەپرژو بڵاوێکی وەھا (کە شوێنەواریشی نەمێنێت)
20:98 پەرستراوی (ڕاستەقینەی) ئێوە تەنھا خوایە کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە ئەو نەبێت زانیاری ئەو ھەموو شتێکی گرتۆتەوە