>

محمد صالح بامۆکی — 316

20:65 ساحیرەکان) ووتیان ئەی موسا یاتۆ (چادوەکەت) فڕێ بدە یا ئێمە لەسەرەتاوە فڕێی دەدەین

20:66 (موسا) فەرمووی نەخێر ئێوە (لەپێشەوە) فڕێی بدەن (ئەوانیش فڕێیاندا) جا لەناکاودا گوریس و دار دەستەکانیان وەھا ھاتە پێش چاوی (موسا) بەھۆی جادوەکەیانەوە کەبەڕاستی دەجوڵێن و دەڕۆن

20:67 جا موسا لەدڵی خۆیدا کەمێک ترسا

20:68 ووتمان پێی مەترسەو بێـباک بە بێگومان ھەر تۆ سەرکەوتوو دەبیت

20:69 ئەوەی لەدەستی ڕاستتدایە (کەگۆچانەکەتە) فرێی بدە ھەرچی (جادو) ئەوان کردوویانە قوتی دەدات (ھەڵی دەلوشێت) بێگومان ئەوەی ئەوانە کردوویانە تەنھا فڕوفێڵی جادوگەرە جادوگەریش سەرکەوتوو نابێت لەھەر کوێوە ھاتبێت و (ھەرچی بکات)

20:70 ئەوسا جادوگەرەکان خران بەڕوودا بەسوژدە بردنەوە (بۆ خوا) ووتیان بڕوامان ھێنا بەپەروەردگاری ھارون و موسا

20:71 فیرعەون) ووتی پێیان ئایا ئێوە بڕواتان پێ ھێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم، بێگومان ئەو (موسا) گەورەتانە کەفێری جادوی کردوون جا سوێند بێت دەیبڕم (دەیقرتێنم) دەست و قاچتان بەپێچەوانەوە (ڕاست و چەپ) وەبێگومان بەقەدی دارخورمادا ھەڵتان دەواسم (دەتانکەم بە دارا) (ئەوسا) بەڕاستی دەزانن کاممان (من یان خواکەی موسا) سزامان سەخترو بەردەوامترە

20:72 (ساحیرەکان) ووتیان ئێمە ھەرگیز تۆ ھەڵنابژێرین بەسەر ئەو نیشانە و موعجیزانەدا کەبۆمان ھاتووە (وە تۆ ھەڵنابژێرین بەسەر) ئەو خوایەی کە لەنەبوون ئێمەی دروستکردووە جا ھەر چیت لەدەست دێت بیکە بێگومان تۆ تەنھا لەم ژیانی دونیایەدا دەستت دەڕوا و بڕیار دەدەیت

20:73 بەراستی ئێمە باوەڕمان ھێنا بەپەروەردگارمان بۆ ئەوەی لەتاوانەکانمان خۆش ببێت ھەروەھا لەو جادوەش کە بەزۆر پێت دەکردین وەخوای گەورە (پاداشتی) چاکترەو بەردەوامترە

20:74 بەڕاستی ھەر کەسێک بگەڕێتەوە لای پەروەردگاری بەتاوانباری ئەوە بێگومان دۆزەخ جێگایەتی نەدەمرێت تێیدا و نەدەژی (بەئاسوودەیی)

20:75 وە ئەو کەسەی بەباوەڕداری بگەڕێتەوە لای (خوای گەورە) بەڕاستی کردەوەی چاکیشی کرد بێت ئائەوانە پلەو پایەی بەرزو بڵندیان ھەیە

20:76 کە بەھەشتانێکە جێگای مانەوەی ھەمیشەییە ڕوبارەکان دەڕۆن بە ژێریاندا بێ بڕانەوە دەمێننەوە تێیدا ئەوە پاداشتی کەسێکە خۆی پاک و خاوێن ڕابگرێت (لە کوفر و تاوان)