>

محمد صالح بامۆکی — 312

19:96 بەڕاستی ئەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیشیان کردووە بێگومان خوای میھرەبان خۆشەویستیان دەکات (لەدڵی باوەڕداراندا)

19:97 جا بەڕاستی ئێمە قورئانمان لەسەر زمانی تۆ ئاسان کردووە تا مژدەی پێ بدەیت بەپارێزکاران و لەخواترسان ئەو کەسانەشی پێ بترسێنێت کەبە سەختی دژایەتیت دەکەن

19:98 گەل و کۆمەڵی زۆرمان پێش ئەمان (لەبەر خراپیان) لـەنـاوبرد ئایا ھەست ئەکەیت بەھیچ کەسێک لەوانە مابێت؟ یان ھیچ وورتە و سرتەیەکیان دەبیستیت

20:1 بە (طا، ھا) دەخوێنرێتەوە، خوا زاناترە بە ماناکەی بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

20:2 قورئانمان نەناردۆتە خوارەوە بۆ سەر تۆ بۆ ئەوەی دوو چاری ناڕەحەتی غەم و پەژارە ببیت

20:3 تەنھا ئامۆژگاری و بیر خستنەوەیە بۆ ئەو کەسەی (لەخوا) دەترسێت

20:4 (ئەم قورئانە) بەبەش بەش نێردراوەتە خوارەوە لەلایەن زاتێکەوە کەزەوی و ئاسمانە بەرزو بڵندەکانی دروستکردووە

20:5 کە (خوای) میھرەبانە کە بەرز بووە سەر عەرش و قەراری گرت (بەو شێوەی شیاوی بێت ئێمە چۆنیەتیەکەی نازانین)

20:6 تەنھا موڵکی خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان وئەوەی لەزەویدایە وەئەوەی لەنێوانیاندایە وئەوەی لەژێر خاکدایە

20:7 ئەگەر تۆ بە ئاشکرا قسە بکەیت ئەوە بەڕاستی ئەو (خوا) نھێنی و لەنھێنی شاراوەتریش دەزانێت

20:8 خوایەکە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو پەروەردگاری عەرشی ھەرە گەورەیە

20:9 (ئەی موحەممەد ﷺ) ئایا ھەواڵ و دەنگوباسی موسا پێغەمبەرت پێ گەیشتووە

20:10 کاتێ ئاگرێکی بینی (لەگەڕانەوەیدا بۆ میصر لەشەوێکی ساردا) جا (موسا) ووتی بەخێزانەکەی لێرە بمێننەوە بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کردووە (ئەڕۆم بۆ لای) بەڵکو لەو ئاگرە چڵۆسکێکتان بۆ بێنم (خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە) یان لای ئەو ئاگرە ڕێگا نیشان دەرێکم دەست کەوێت

20:11 جا کەگەشتە لای (ئاگرەکە) بانگی لێ کرا: ئەی موسا

20:12 بەڕاستی من پەروەردگاری تۆم دەی پێڵاوەکانت داکەنە (لەبەر ڕێزی شوێنەکە) چونکە بێگومان تۆ لەشیوی پیرۆزو بەفەڕی (طووا) دایت