>

محمد صالح بامۆکی — 309

19:52 وە ئێمە ئەومان بانگ کرد لەلای ڕاستی کێوی طورەوە وە ئەو(موسا) مان نزیک کردەوە تا قسەی لەگەڵ بکەین

19:53 وە لەبەزەیی و بەخشندەیی خۆمان بەخشیمان بەو (موسا) بە ھارونی برای کە پێغەمبەر بوو

19:54 وە لە قورئاندا باسی ئیسماعیل بکە بێگومان ئەو لە پەیمان و بەڵێنەکانیدا ڕاستگۆ بوو و ئەو نێرراوو پێغەمبەری خوا بوو

19:55 وە ھەمیشە فەرمانی دەدا بە خێزان و کەسوکاری بە نوێژ کردن و زەکاتدان وە ھەمیشە لای پەروەردگاری جێگەی ڕەزامەندی بوو

19:56 وە باسی ئیدریس بکە لە قورئاندا بەڕاستی ئەو زۆر ڕاستگۆ و پێغەمبەر بوو

19:57 و پایە و پلەیمان بڵند و بەرز کردەوە

19:58 ئەوانەی (کە باسکران) کەسانێکن کە خوا نیعمەت و چاکەی خۆی ڕشت بەسەریاندا لەو پێغەمبەرانەی کە لە نەوەی ئادەمن (وەک ئیدریس) وە لە (نەوەی) ئەوانەیش (کە لە کەشتییەکەدا) لەگەڵ نوح دا ھەڵمان گرتن (وەک ئیبراھیم) وە لە نەوەی ئیبراھیم و یەعقوب (وەک ئیسماعیل و یوسف) وە ئەوانەی ھیدایەتمان داون ھەڵمان بژاردوون ئا ئەوانە ھەر کاتێک ئایەتەکانی خوای بە بەزەییان بۆ بخوێنرێتەوە دەست بەجێ دەکەون بە ڕوودا بەسوژدە و گریانەوە

19:59 ئەمجا لە پاش ئەوان کەسانێک (لە نەوەکانیان) بوونە جێنشینیان کە نوێژیان دەفەوتاند و شوێن ھەواو ئارەزوو کەوتن جا ئەوانە لە داھاتوودا تووشی (سزای) گومڕاییان دەبن

19:60 جگە لەوەی کە تۆبەی کردبێت و باوەڕی ھێنابێت و کارو کردەوەی چاکی کردبێت ئا ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە و ھیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت (لەپاداشتی کردەوە چاکەکانیان کەم ناکرێتەوە)

19:61 بەھەشتانی جێی مانەوەی ھەمیشەییە کەخوای میھرەبان بەڵێنی داوە بە بەندەکانی کە نادیارو پەنھانە وبەچاو نەیانبینیوە بەڕاستی خوا بەڵێنی بەدی دێت

19:62 (بەھەشتییەکان) لە بەھەشتدا ھیچ ووتە و قسەیەکی بێ سوود نابیستن تەنھا سەلام کردن دەبیستن لەوێدا ڕزق و ڕۆزی ئامادەیە بۆیان بە بەیانیان و ئێواراندا

19:63 ئەو بەھەشتەی باسی کرا ئەوەیە کەدەیبەخشین بەو کەسانەی کە (لە دونیادا) پارێزکار و لەخوا ترس بوون لە بەندەکانمان

19:64 ئێمە (فریشتەکان) لە ئاسمانەوە دانابەزین بە فەرمانی پەروەردگارت نەبێت تەنھا بۆ خوایە (و خوا دەزانێت) ھەموو کاروباری داھاتوو ڕابووردوو و ئێستامان وە پەروەردگارت (کردەوەی بەندەکانی) لەبیر نەکردووە