>

محمد صالح بامۆکی — 304

18:98 (ذو القرنین) ووتی ئەم (دروستکردنە) ڕەحمەتێکە لە لایەن پەروەردگارمەوە جا ھەرکات بەڵێنی پەروەردگارم ھات (بەدەرچوونی یأجوج و مأجوج) دەیکاتە زەویەکی تەخت وە بێگومان بەڵێنی پەروەردگارم ھەق و ڕاستە

18:99 واز (لە خەڵکی) دههێنین لەو ڕۆژەدا دێن و دەچن بەناو یەکتردا (وەکو شەپۆلی دەریا) و فوو دەکرێت بەشەیپوردا ئەوسا ھەموویان کۆ دەکەینەوە سەراپا (کەسیان لێ جێ نامێنێت)

18:100 وە لەو ڕۆژەدا دۆزەخ نیشانی کافران دەدەین بەنیشان دانێکی تەواو

18:101 ئەوانەی کە(لەم دونیایەدا) چاویان پەردەی بەسەردا ھاتبوو لەیادی من وە ئەوانە نەیان دەتوانی (قورئان) ببیستن

18:102 ئایا ئەوانەی بێ باوەڕن وا گومان دەبەن (سوودی ھەبێت بۆیان) کە بەندەکانم (وەک فریشتە و عیسا) بکەن بە یار و یاوەر و پەرستراو جگە لە من بەڕاستی ئێمە دۆزەخمان ئامادەکردووە بەجێگا و شوێن (میوانداری) بۆ بێ باوەڕان

18:103 بڵێ ئایا ھەواڵتان بدەینێ بە خەسارۆمەندترین (کەس) لەکاروکردەوەکانیاندا

18:104 (ئەوانە) ئەو کەسانەن کە کردەوە و کۆششیان بەفیڕۆ چوو لەژیانی دونیادا واشیان گومان دەبرد بەڕاستی ئەوان کارێکی زۆر چاک دەکەن

18:105 ئەوانە کەسانێکن بێ باوەڕ بوون بەنیشانەکانی پەروردگاریان و گەیشتن بەخزمەتی (لەدوارۆژدا) لەبەر ئەوە کردەوەکانیان پوچەڵ و بێ پاداشت دەرچوو کەواتە لەڕۆژی دواییدا ھیچ نرخ و ڕێزێکیان بۆ دانانێین

18:106 ئەوە تۆڵە و سزایان دۆزەخە لەبەر ئەوە بێ باوەڕبوون و گاڵتەیان دەکرد بەنیشانەکان و پێغەمبەرانی ئێمە

18:107 بەڕاستی ئەوانەی کەئیمان و باوڕیان ھێناوە وەکردەوەی چاکیان کردووە بەھەشتەکانی فیردەوس جێگای (میوانداری) ئەوانە

18:108 بەبەردەوامی تێیدا دەمێننەوە داوای گواستنەوە ناکەن لەو(بەھەشتە) دا

18:109 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەگەر(ئاوی) دەریاکان ببوایە بەمرەکەب بۆ (نوسینی) زانیاری پەروەردگارم بێگومان (ئاوی) دەریاکان تەواو دەبوون پێش ئەوەی زانیاری پەروەردگارم تەواو ببێت ئەگەر چەند ئەوەندەی دەریاکانیش بھێنین و (بیکەین بە مرەکەب زانیاری خوا تەواو نابێت) بڵێ (بەو بێ باوەڕانە) بێگومان منیش تەنھا ئادەمیزادێکم وەک ئێوە

18:110 بەڵام وەحیم بۆ دێت بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە پەروەردگارێکی تاک و تەنھایە جا ھەرکەس بەتەمایە بەخزمەت پەروەردگاری بگات (لەقیامەتدا) ئەوە با کردەوەی چاک بکات وە لەپەرستنی پەروەردگاریدا کەس نەکات بەھاوبەشی