محمد صالح بامۆکی — 286
17:39 ئەوەی (کـەباس کرا) ھەندێکە لەو دانـایی و حیکمـەتەی کە پەروەردگارت نیگای کردووە بۆت وە ھـیچ پـەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا مەپەرستە ئەگینا فڕێ دەدرێیتە ناو دۆزەخەوە بە لۆمەکراوی و دوورخراوەی لە بەزەیی خوا
17:40 ئایا پەروەردگارتان ڕەگەزی کوڕی تایبەتی کردووە بە ئێوەوە لە فریشتەکانیشیدا کچانی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە بەڕاستی ئێوە وتەیەکی زۆرگەورە (و نابەجێ) دەڵێن
17:41 وە سوێند بە خوا بێگومان (مەبەستەکانمان) بە چەند جۆر ھێناوە لەم قورئانەدا بۆ ئەوەی بیربکەنەوە و ئامۆژگاری وەرگرن بەڵام (خوانەناسان) ھەر دوورکەوتنەوەیان زیاتر دەبێت (بەو باسکردنە)
17:42 (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەگەر لەگەڵ خوادا پەرستراوانێکی تر ببوایە وەک ئەو (بت پەرستان) دەڵێن ئەو کاتە دەگەڕان بە دوای ڕێگایەکدا بۆلای خاوەنی عەرش (کە خوایە)
17:43 پاک و بێگەرد و بەرز و بڵندە ئەو (خوایە) لەوەی ئەو (بت پەرستانە) دەیڵێن (دەربارەی خوا) زۆر بەرز و بڵند ترە
17:44 ھەر حەوت ئاسمانەکان تەسبیحاتی خوا دەکەن و زەوی و ھەرچی لە ناویاندایه وە ھیچ شتێک نیە کە تەسبیحات و سوپاس و ستایشی ئەو نەکات بەڵام ئێوە تێناگەن لە تەسبیحاتەکەیان بەڕاستی خوا ھەمیشە بە ئارام و لەسەرخۆ و لێبوردەیە
17:45 وە (ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێک قورئان دەخوێنیت (بەسەریاندا) دادەنێین لە نێوان تۆ و ئەوانەدا کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نیه پەردەیەکی نادیار (داپۆشەر)
17:46 وە دەیدەین بەسەر دڵیاندا چەند پەردەیەکی زۆر ئەستوور بۆ ئەوەی لە قورئان تێ نەگەن و گوێشیان کەڕ دەکەین (تانەبیستن) وە ھەر کاتێک ناوی پەروەردگارت دەبەیت (لای ئەو بێ باوەڕانەدا) لە قورئاندا بە تاک و تەنھایی بە بێزاری پشتت تێدەکەن
17:47 ئێمە چاک دەزانین بۆچی ئەوان گوێ دەگرن کاتێک گوێ دەگرن لە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەروەھا کاتێک پێکەوە چپە دەکەن کاتێ ستەمکارەکان دەڵێن ئێوە تەنھا شوێنی پیاوێکی جادولێکراو دەکەون
17:48 سەرنج بدە چۆن نموونەی جۆرا و جۆرت بۆ دەھێننەوە سەرئەنجام گومڕا بوون ئیتر ناتوانن ڕێگای ڕاست بدۆزنەوە
17:49 دەشڵێن ئایا کاتێ بووینە ئێسک پروسکێکی ڕزیو و پتورکاو ئایا (جارێکی تر) زیندوو دەکرێینەوە و دەبینەوە بە دروسکراوێکی نوێ