محمد صالح بامۆکی — 278
16:94 وە سوێند و پەیمانتان مەکەن بەھۆی غەدر و ناپاکی لە نێوان یەکتردا تا پێ لەپاش جێگیر بوونی (لەسەر باوەڕ) ھەڵنەخلیسکێ و سزاو ناڕەحەتی نەچەژن بەھۆی بەرھەڵستی کردنتان لە ڕێبازی خوا (ئەگەر وابن) سزای زۆر گەورەتان بۆ دەبێت
16:95 وە بەڵێن و پەیمانی خوا بەنرخێکی کەم مەگۆڕنەوە بەڕاستی ئەوەی کەلای خوا ھەیە چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن
16:96 (چونکە) ھەرچی لای ئێوەیە تەواو دەبێت ئەفەوتێت و نامێنێت بەڵام ئەوەی لای خوایە ھەر دەمێنێت سوێند بە خوا ئەوانەی کە بەئارام بوون پاداشتیان دەدەینەوە بە پاداشتی چاکتر لە کردەوەکانیان
16:97 ھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت و بیکات و بڕواداریش بوو بێت ئەوە سوێند بە خوا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژیەنین و سوێند بێ پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان دەیانکرد
16:98 (ئەی موحەممەدﷺ) کاتێک ویستت قورئان بخوێنیت پەنا بگرە بە خوا لە شەیتانی نەفرەت لێکراو و دەرکراو لەبەزەیی خوا
16:99 بەڕاستی ئەو (شەیتان) دەسەڵاتی نیە بەسەر ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە وتەنھا پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن
16:100 تەنھا دەسەڵاتی بەسەر ئەوانەدا ھەیە کە ئەو (شەیتان) دەکەنە دۆست پشتیوانی خۆیان و ئەوانەی بەھۆی ئەوەوە بوونەتە ھاوەڵدانەر
16:101 ھەر کاتێک ئایەتێک لە جێی ئایەتێکی تردا دابەزێنین وە خوا چاکتر دەزانێت چی دەنێرێتە خوارەوە دەڵێن تۆ لە خۆتەوە درۆ ھەڵدەبەستی بە ناوی خواوە (وانیە) بەڵکو زۆر بەیان ھیچ نازانن
16:102 بڵێ جوبرەیل دایبەزاندوە لە لایەن پەروەردگارتەوە بەڕاستی تا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە دامەزراویان بکاتو ڕێنمونی و موژدەش بێت بۆ موسوڵمانان