محمد صالح بامۆکی — 275
16:73 ئەوان لە جیاتی خوا شتانێک دەپەرستن کە خاوەنی ھیچ ڕزق و ڕۆزیەکی ئەوان نین نە لە ئاسمانەکان و نە لە زەویدا و ناشتوانن (ڕۆزیان بدەن)
16:74 کەواتە وێنە بۆ خوا مەھێننەوە بەڕاستی خوا دەزانێت و ئێوە نازانن
16:75 خوا نموونەی ھێناوەتەوە بە بەندەیەکی خاوەندار کە توانای بەسەر ھیچ شتێکدا نیە لەگەڵ کەسێکی (باوەڕدار) کە ڕزق و ڕۆزی چاکمان پێ دابێت لە لایەن خۆمانەوە ئەویش لەو (ڕۆزیەی) ببەخشێت بەنھێنی و ئاشکرا ئایا ئەو دووانە یەکسانن سوپاس و ستایش بۆ خوا بەڵام زۆربەیان نازانن
16:76 وە ھەروەھا خوا نموونەی ھێناوەتەوە بەدوو پیاو یەکێکیان لاڵێکی زگماکە کە توانای بەسەر ھیچ شتێکدا نیە و ئەو (پیاوە) ئەرک و بارە بەسەر خاوەنەکەیەوە بەرەو ھەرشوێنێکی بنێرێت ھیچ خێرو چاکەیەک ناھێنێتەوە ئایا ئەو کەسە یەکسانە لەگەڵ کەسێک فەرمان بەدادگەری بدات و ئەو (کەسە) لەسەر ڕێگەیەکی ڕاست بێت
16:77 وە ھەر بۆ خوایە نھێنی و پەنھانیەکانی ئاسمانەکان و زەوی وە ھاتنی ڕۆژی دوایش (بەلای خواوە) ھەر وەکو چاو تروکانێک وایە، یان نزیک تر لەوەیش بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە
16:78 خوا ئەو خوایە یە کە ئێوەی لە سکی دایکتان دەرھێناوە کە ھیچتان نەدەزانی وە (خوا) گوێ و چاو و دڵی پێدان بۆ ئەوەی سوپاسی (خوا) بکەن
16:79 ئایا ئەوان سەرنجی باڵندەیان نەداوە؟ کە چۆن لە ھەوای ئاســماندا ڕام ھێنراون بێجگـە لە خوا کێ ڕایان دەگرێت (بەو ئاسمانەوە) بەڕاسـتی لەو (ڕاگیرکردنە) دا چەند نیشـانە و بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی باوەڕ دەھێنن