محمد صالح بامۆکی — 272
16:43 وە ڕەوانەمان نەکردووە لە پێش تۆ بێجگە لە پیاوانێک کە نیگامان بۆ ناردوون دەی پرسیار بکەن لە زانایان ئەگەر ئێوە نازانن
16:44 لەگەڵ چەندین بەڵگەو پەڕاوی ئاسمانی و قورئانیشمان بۆ تۆ نارد بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی بۆیان نێردراوەتە خوارەوە بەڵکو بیربکەنەوە وتێ بگەن
16:45 دەی ئایا ئەوانەی کەپ یلان و خراپەیان کردووە بێ باکن و ناترسن لەوەی کە خوا بیانبات بەناخی زەویدا یان سزایان بۆ بێت لە شوێنێکەوە کە ھەستی پێ ناکەن
16:46 یان (سزا) بیان گرێت لە کاتی گەڕان و ھاتوچۆدا ئیتر ناتوانن خۆیان قوتارکەن
16:47 یان لە کاتێکدا دەترسن (لە سزادان) لەناویان دەبات بێگومان پەروەردگارتان زۆر دڵسۆز و میھرەبانە
16:48 ئایا ئەوانە نابینن و سەرنج نادەن کە ھەرچی خوا دروستی کردووە سێبەرەکانیان دەگۆڕێت بەلای ڕاست و چەپیاندا بە ملکەچیەوە سوژدە بۆ خوا دەبن
16:49 ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەر بۆ خوا سوژدە دەبەن لە گیانلەبەران و فریشتەکان لەھەمان کاتدا خۆشیان بە گەورە دانانێن
16:50 لە پەروەردگاریان دەترسن کە لەلای سەروویانەوەیە و ھەر فەرمانێکیان پێ بکرێت دەیکەن
16:51 خوا فەرمووی دوو پەرستراو بۆ خۆتان دامەنێن بێگومان پەرستراوی (ئێوە) تەنھا یەکێکە (کە خوای گەورە و باڵادەستە) کەواتە ھەر لە من بترسن
16:52 وە تەنھا موڵکی خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و لە زەویدایە وە گوێڕایەڵی بەردەوام ھەر بۆ ئەوە دەی ئایا لە غەیری خوا دەترسن؟
16:53 وە ھەر ناز و نیعمەتێکتان ھەبێت ئەوە ھەمووی لە خواوەیە پاشان کاتێک دووچاری زیان و ناڕەحەتیەک ببن ئەوە پەناو ھاوار ھەر بۆلای ئەو دەبەن
16:54 لەپاشان کاتێک ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابردن کتوپڕ دەستەیەک لە ئێوە ھاوبەش بڕیار دەدەن بۆ پەروەردگاریان ( و دەگەڕێنەوە سەر بێ باوەڕی)